شبكة لالش الاعلامية

بڤان رێيان روبرووی بلندبوونا پلەيێن گەرمێ ببن 

بڤان رێيان روبرووی بلندبوونا پلەيێن گەرمێ ببن 

نه‌وا
پرۆفیسۆر د.مەهمەت كاراداغ سەرۆكی كۆمەڵەی چارەسەركردنی كێشەكانی خەو دەڵێت “ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە باكووری ئەفریقاوە روویكردووەتە ناوچەكە، بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و رێژەی شێ، ئەمەش دەبێتەهۆی چەند نەخۆشییەكی وەك تێكچوونی خەو”.
د.كاراداغ، كە سەرۆكی بەشی نەخۆشی سیل و نەخۆشییەكانی سنگیشە لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئوڵوداغ لە توركیا باس لەوەدەكات ، لە چەند رۆژی رابردودا ژمارەی ئەو كەسانە زیادی كردووە كە بەهۆی تێكچوونی خەویانەوە سەردانی پزیشكیان كردووە. دەشڵێت “بۆ خەوێكی باش و گونجاو پێویستە گەرمی لەش لە دەوروبەری 37 پلەدا بێت، لە كاتی خەویشدا پێویستە 1-2 پلە دابەزێت، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی بەرچاو، بەكەمی پلەی گەرمی لەش دادەبەزێت. ئەمەش لەوانەیە ببێتەهۆی ئەوەی هاووڵاتیان بە زەحمەت خەویان لێ بكەوێت یان تووشی خەوی پچڕ پچڕ ببن”.
د.كاراداغ ئاماژەی بەوەشداوە، لەو كەشە گەرمەدا خواردنەوەی چا و قاوە بە رێژەیەكی زۆر دەبێتەهۆی تێكچوونی خەو، بۆیە بە پێویستی دەزانێت بەلایكەمەوە دوو كاتژمێر پێش خەوتن دەست لە خواردنەوەی چاو و قاوە هەڵبگیرێت.
هەروەها ئەوەی رونكردۆتەوە، لەپێناو خەوێكی باش و رێكخراو، شەوانە خواردنی زۆر قورس، چەور و تیژ نەخورێت، وتیشی “3-4 كاتژمێر بەر لە خەوتن دەبێت دەست لە خواردن و خواردنەوە هەڵبگیرێت. دەبێت وەرزشی قورس و زۆر ئەنجام نەدرێت. ژووری خەو تاریك و بێدەنگ بێت و هەوا بێتە ژوورەوە. دەبێت بە ئاوی شلەتێن خۆ بشۆردرێت، چونكە بەوجۆرە هەم جەستە نەرم دەبێتەوە و هەم مرۆڤ ئارام دەبێتەوە. ئەو پێخەفەی لە كاتی خەودا بەخۆدادەدرێت، دەبێت لە لۆكە بەرهەمهاتبێت تاكو ئەو كەسە ئارەقە نەكات. هەروەها دەبێت زوو زوو بەرگی دۆشەك و پێخەف و سەرین بگۆڕدرێت و بشۆردرێت. كە سپلیت هەڵبكرێت دەبێ بەجۆرێك رێكبخرێت كە پلەكانی گەرمی 24-25 پلە جێگیر بكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌مێ گونجایی بۆ زارۆكان چه‌نده‌ بۆ ته‌ماشه‌كرنا‌ تەلەڤزیۆن، ئایپاد و مۆبایلێ.

Lalish Duhok

کچەكا کورد وەکو فرۆکەڤان ل ھێلا ئاسمانی يا عێراقێ دەست بکابوو

Lalish Duhok

زانایان تێسته‌كا دەگمەن يا چاندنا دلى بسەرکەفتيانه‌ ئەنجام دا

Lalish Duhok