شبكة لالش الاعلامية

ئەگەرێ ژیانێ ل سه‌ر مەریخێ بۆ چنێ دئێته‌ خوارێ  

ئەگەرێ ژیانێ ل سه‌ر مەریخێ بۆ چنێ دئێته‌ خوارێ  

وشه‌

پسپۆڕان پێشتر پێیان وابوو ئەگەر هەیە بەكتریا لەسەر رووی مەریخ بە زیندوویی بمێنێتەوە، بەڵام هەندێك تاقیكردنەوەی نوێ كراون كە لەگەڵ ئەوانەی پێشوو جیاوازی هەیە و دەركەوتووە ئەگەری بە زیندوویی مانەوەی هەر جۆرە باكتریایەك لەسەر رووی مەریخ سفرە.

خاكی مەریخ پێكهاتەیەكی سەیری هەیە و پێشتر هەسارەناسان كۆمەڵێك پاساوی زانستییان هەبوو لەوەی ئەو پێكهاتەیە یارمەتیدەرە لەوەی مرۆڤ لە داهاتوودا بتوانێت لە مەریخ بژیت و لە نوێترین توێژینەوەی هەسارەناسانی زانكۆی ئێدنبێرگ، دەركەوتووە پێكهاتەی خاكی مەریخ كاتێك خۆر لێی دەدات، دەرهاویشتەیەكی ژەهراوی هەیە و رێگرە لە هەر جۆرە زیندووبوونێك لەم هەسارەیە.

مەریخ هەسارەیەكە كە رێژەی خوێ تیایدا بەرزە و ئەگەر هەر جۆرە ئاوێك لەو هەسارەیە هەبێت، سوێرە و ئەگەرەكان بۆ ئەوەی بیسەلمێنن گونجاوە بۆ ژیان، زۆر لاواز بوون.

زانایان هێشتا بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەكان و هەموو ئارەزووی مرۆڤ ئەوەیە جگە لە زەوی، شوێنێكی تر بۆ ژیان بدۆزێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌فین دزه‌یی: هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ دێ ده‌مێ خوه‌ دا هێن‌ كرن

Lalish Duhok

شاندێ هەرێما کوردستانێ ژمارەیەکا داخوازيان ده‌ربارەی بودجەيى ئاراستەی سەرۆکوەزیرێن عێراقێ دکه‌ت

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێمێ: تۆماركرنا ناڤێن فه‌رمانبه‌ران د پرۆژه‌یێ هه‌ژمارى من دا ل دهۆكێ و سلێمانیێ ده‌ستپێكر

Lalish Duhok