ده‌ڤ وچاڤه‌كێ نوو بۆ كچه‌كێ دئێته دانان
نه‌وا
نه‌خۆشخانه‌ی “كلیفلاند كلینیك” له ئه‌مریكا، ده‌موچاوێكی نوێ بۆ كچێك ده‌چێنن، كه به‌هۆی ته‌قه‌لێكردنه‌وه، روخساری تێكچوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نه‌خۆشخانه‌كه، ئه‌و كچه ته‌مه‌نی 21 ساڵه، له مانگی ئایاری رابردودا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ كراوه، كه 31 كاتژمێری خایاندوه. له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا ده‌موچاوێكی نوێی ته‌واوه‌تی بۆ كچه‌كه چێنراوه.
له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا، قژ، پێڵوی چاو، لوت، ماسوڵكه‌ی ده‌موچاو، ده‌مار، ددان و به‌شێك له چه‌ناگه‌ی بۆ دانراوه.
ئه‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌ی ئه‌مریكا هه‌رگیز ناوی نه‌خۆشه‌كانی یاخود ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی نه‌خۆشه‌كانیه‌وه بڵاوناكاته‌وه، تا تایبه‌تمه‌ندی نه‌خۆشه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ش بپارێزێت، كه كۆمه‌كی نه‌خۆش و نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌كه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
