شبكة لالش الاعلامية

پسپۆره‌ک: لسەر پشتێ بنڤن

پسپۆره‌ک: لسەر پشتێ بنڤن

رووداو-سلێمانی

پسپۆڕێکی تورک رێنمایی خەڵکی دەکات کە باشترین بار بۆ نووستن، ئەوەیە لەسەر پشتب بخەون، چونکە بە گوتەی ئەو باشترینە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

د.محەممەد قەرەداخ، سەرۆکی کۆمەڵەی (خەو) لە تورکیا، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (ئانادۆڵ) دەڵێ نووستن لەسەر پشت دژی ئازاری بڕبڕەکانی پشت و ملە و وادەکات کەمتر تووشی چرچبوونی روخسار ببین.

پرۆفیسۆر قەرەداخ، کە هەمانکات سەرۆکی بەشی سنگە لە کۆلێجی پزیشکی ئولوداخ لە ویلایەتی بۆرسا لە باکووری خۆرئاوای تورکیا، دەڵێ بە تێکڕا هەموو کەسێک شەوانە 15-20 جار باری نووستنی خۆی دەگۆڕێت، بۆیە ئاسان نییە بەسەر خۆتیدا بسەپێنی بەردەوام لە بارێکی تایبەتدا بمێنیتەوە.

پرۆفیسۆرە تورکەکە دەڵێ باری نموونەی بۆ نووستن ئەوەیە لەسەر پشت پاڵبکەوی، چونکە زۆرترین پشوو بە جەستە دەدات کە بە درێژایی رۆژ ماندوو بووە.

قەرەداخ هەروەها دەڵێ “ئەم بارە لە نووستن دژی چرچبوونی روخساریشە، چونکە پێست ئەگەر بەریەککەوتنی زۆر و دووبارەی هەبێت لەگەڵ تەنێکی دیکە ئەوە لە تەمەنێکی زووتردا چرچ دەبێ، هەمان ئەو بارە بۆ تەندروستی بڕبڕەکانی مل و پشتیش گرنگە”.

سەرۆکی کۆمەڵەی خەو لە تورکیا دەڵێ خەوتن لەسەر پشت بە تایبەت بۆ ئەوانە گرنگە لە دڵەکزێیان هەیە، چونکە گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ نێو سوورێنچک کەمدەکاتەوە، ئەویش چونکە لەو بارەدا ئاستی سەر لە ئاستی گەدە بەرزترە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب بادام کێشا خۆ دابەزينە

Lalish Duhok

پرچ وەرین و پیربوون پێستى ژناڤ دبه‌ت

Lalish Duhok

تا سالا 2100 نیڤا ئاژه‌لێن جیهانێ دێ ژ ناڤ چن

Lalish Duhok