شبكة لالش الاعلامية

شەکر تووشبوونێ ب خەمۆکيێ زێده‌ دکت

شەکر تووشبوونێ ب خەمۆکيێ زێده‌ دکت

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێ زۆر خواردنی شەکر ئەگەری تووشبون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاددەکات، بە تایبەت لەنێو پیاوان.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەو پیاوانەی رۆژانە 67 گرام شەکر دەخۆن (هێندەی ئەو شەکرەی لە دوو قوتووی ئاسایی کۆکاکۆلا هەیە) ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بە راددەی زۆرتر لە 20% زیاترە لەوانەی رۆژانە 39.5 گرام شەکر دەخۆن.

د.ئانیکا نوپێل، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە و کارا لە کۆلێجی زانکۆیی لەندەن، دەڵێ”بەڵگە زۆرن کە شەکر چەندە زیان لە جەستە دەدات، بەڵام توێژینەوەکەی ئێمە دەریخست هەر بەوەوە ناوەستێ و زیان لە دەروونیش دەدات”.

ئەوەی سەیر بوو شەکر زۆرتر بۆ لایەنی دەروونی پیاوان کاریگەرییە نەرێنییەکانی هەبوون و هەمان ئەو کاریگەرییانە لە خانماندا بەدینەکران، توێژەرەکان جارێ هۆکاری ئەم جیاوازییەی نێوان خانمان و پیاوان نازانن لەم رووەوە.

توێژینەوەکە بنکۆڵکردنی زانیارییە تەندروستییەکانی 5000 پیاو و 2000 خانم بووە لەنێوان ساڵانی 1983-2013 دا.

لەئەنجامدا دەرکەوت ئەو پیاوانەی زۆرترین شەکردەخۆن (67 گرام لە شەو و رۆژێکدا) ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بە راددەی 23% زیاترە لەوانەی کەمترین بڕی شەکر دەخۆن (39.5 گرام لە شەو و رۆژێکدا).

پرۆفیسۆر ئیریک برونەر، هاونووسەری توێژینەوەکە و کارا لە کۆلێجی زانکۆیی لەندەن، دەڵێ “دەرەنجامە بەدەستهاتووەکانی ئێمە بەهانەیەکی دیکە دەدەنە خەڵکی کە باشترین شت ئەوەیە خۆ لە شەکر دووربگرن…تەندروستی جەستەیی و دەروونی خەڵکی ئەوە دەهێنێ سنوورێک دابنرێ بۆ ئەو هێزە بازرگانییەی خراپ سوود لە ئارەزووی شیرینیخوازیی مرۆڤ وەردەگرێ”.

بڕیارە بەریتانیا لە مانگی چواری ساڵی داهاتووەوە باج لەسەر شیرینییە دەستکردەکان زیادبکات و ئەوەش جێگەی پەسەندکردنی لایەنە پزیشکییەکانە.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستی “Scientific Reports” بڵاوبووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤان خال ب تووندى هێشرش دكه‌ته‌ سه‌ر فيفايێ

Lalish Duhok

دەمێ ترۆمبێلێ دهاژووی نابیت ڤان 10 خوارنا بخووی

Lalish Duhok

گەر ھەڤژینێ تە ئەڤ تشتە کرن.. باشترین ھەڤژینە ل جیھانێ

Lalish Duhok