شبكة لالش الاعلامية

ڤێ کە کێمتر دراڤى دێ مه‌زێخى  

ڤێ بکە کێمتر دراڤى دێ مه‌زێخى  
باسنيوز:

ماڵپەڕی (بۆڵدسکای)، چەند ڕێکارێکی بۆ ئافرەتان خستووەتە ڕوو، بۆ ئەوەی کەمتر پارە خەرج بکەن، ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە بەشێک لەو ڕێکارانە، پێویستە پیاوانیش پەیڕەوی بکەن، بە پەیڕەوکردنیشیان، ئەوانیش کەمتر پارە خەرج دەکەن.

لێرەدا ئەو ڕێکارانە دەخەینە ڕوو:

– بەشێک لەو ڕووەکانەی ڕۆژانە بەکاریان دەھێنیت، لە باخچەی ماڵەکەت، یان لەنێو گوڵداندا، بیانچێنە.

– زۆر جار لە بری مادەی پاککەرەوە، خوێ و سرکە بۆ خاوێنکردنەوەی کەلوپەلەکان بەکار بھێنە.

– لە بری کلێنس، پەڕۆی خاوێن بەکار بھێنە.

– بۆ ئەوەی کەمتر کارەباش بەکار بھێنیت و پارەی زیاتر خەرج نەکەیت، لە بری فڕنیی کارەبایی، لەسەر گەرمکەرەوەی ئاسایی (تەباخ)ی غاز بەکار بھێنە.

– لە مارکێتە گرانبەھاکان خۆراک مەکڕە.

– ساردکەرەوە (سەلاجە)یەکی گەورە بکڕە، بۆ ئەوەی زیاتر جێگای خۆراکەکانت ببێتەوە، بەمەش زوو تێک ناچن.

– بەدوای ئەو شوێنانەدا بگەڕێ، کە داشکاندنیان لە نرخی خۆراک و کەلوپەلدا کردووە.

– زیاتر لە ماڵەوە نان بخۆ.

– لە بازاڕە ئۆنلاینەکاندا، لەو ماڵپەڕانە کەلوپەل بکڕە، کە داشکاندنیان بۆ کەلوپەلەکانیان کردووە.

– ئەو کەلوپەلانەی نێو ماڵەکەت لە ڕێگەی بازاڕە ئۆنلاینەکانەوە بفرۆشە، کە بەکاریان ناھێنیت و پێویستت پێیان نییە.

– بەر لەوەی بچیتە بازاڕکردن، لیستێکی پێداویستییەکانت ئامادە بکە، بەمەش کەلوپەلی زیاتر ناکڕیت و پارەی زیاتریش خەرج ناکەیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل ڤێتنام جۆره‌كێ نوو ێی کۆرۆنا يێ گهۆرى دئێته‌ ديتن 

Lalish Duhok

خوارنا ماسيا توونه‌ ژڤان نه‌خۆشیان دپارێزت

Lalish Duhok

بەرپرسه‌كى بریتانی: قەلەوی بوويە “جگەرەکێشانا نوو”

Lalish Duhok