حکوومەتا هەرێمێ پيرۆزباهيێ ل لاوێن كوردستان و جيهانێ دكت
باسنيوز:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، پیرۆزبایی لە لاوانی کۆمەڵگەی کوردستان و جیهان دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبؤنەی رۆژی جیهانیی لاوان (12ـی ئاب)، رایگەیاندووە، کە لە سەروبەندی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا، کە بڕیارە رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 بەڕێوە بچێت، ”ئەرکێکی گەورەتر دەکەوێتە سەر شانی لاوانی کوردستان“.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە لە دابینکردنی مافەکانی لاوان و ”ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتری کار“بۆ لاوان، کەمتەرخەمی ناکات.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئه‌مڕۆ 12ى ئاب له ڕۆژى جیهانیى لاوان‌دا به‌گه‌رمى سڵاو له لاوانى كوردستان ده‌كه‌ین، ڕۆڵیان له ئێستا و داهاتووى كوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. وه‌ك چۆن لاوانى دوێنێى كوردستان به خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان، كوردستانیان له سته‌م و دكتاتۆرى ڕزگار كرد و ئه‌مڕۆش له پێگه‌كانى سه‌ركردایه‌تى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و ڕۆڵ ده‌گێڕن، به هه‌مان شێوه هیوایه‌كى گه‌وره بۆ بنیاتنانى ئێستا و سه‌ركردایه‌تیكردن و به‌ڕێوه‌بردنى داهاتووى وڵات له‌سه‌ر لاوانى كوردستان بنیات ده‌نێین.
له كاتێكدا كوردستان به قۆناغێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و خه‌ریكه هه‌نگاوێكى مێژوویى بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسى خۆى ده‌نێت، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى گه‌وره‌تر ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى لاوانى كوردستان تا ڕۆڵى كاریگه‌رى خۆیان له دیاریكردنى چاره‌نووسى گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان و به‌ده‌سهێنانى مافه ڕهواكانیاندا بگێڕن.
له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیرى له لاوان ده‌كات بۆ دابینكرنى هه‌موو مافه‌كانیان و ئه‌وه‌ى له توانایدا بێت كه‌مته‌رخه‌مى ناكات بۆ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى زیاترى كار و مسۆگه‌ركردنى ژینگه‌یه‌ك كه تیایدا لاوان بتوانن ژیانێكى باشتر دروست بكه‌ن، په‌ره به به‌هره و تواناكانیان بده‌ن و باشترین ڕۆڵ له بنیاتنان و پێشخستن و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا بگێڕن.
دووباره ڕۆژى جیهانى لاوان له لاوانى كوردستان و جیهان پیرۆز بێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
12/8/2017
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
