شبكة لالش الاعلامية

ئەنجومەنێ باشيكێ داخوازا پشكداریكرنێ د ریفراندۆما سه‌ربه‌خۆيا كوردستانێ دا دكن

ئەنجومەنێ باشيكێ داخوازا پشكداریكرنێ د ریفراندۆما سه‌ربه‌خۆيا كوردستانێ دا دكن

باسنيوز:

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی شارەوانی شارۆچكەی بەعشیقە بە كۆی دەنگ داوایان لە سەركردایەتی سیاسی كوردستان كرد كە ئەوانیش بەشداری ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەن.

ئەنجوومەنی شارەوانی بەعشیقە (13 كیلۆمەتری باشووری مووسڵ) ئەوەیان روون كردووەتەوە كە ئەمە داوای خەڵك و پێكهاتەكانی كوردی ئێزیدی و شەبەك و مەسیحی و موسڵمان و عەرەبی بەعشیقەیە لە ئەنجوومەنەكە.

لەمبارەیەوە داسن سلێمان سەفۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانی بەعشیقە بۆ (باسنیوز) رایگەیاند “تەواوی پێكهاتەكانی بەعشیقە و پیاوماقوڵانی داوایان لێ كردووین لە 25ی ئەیلوولی داهاتوودا بەشداری ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەین، وەك هەر ناوچەیەكی تری كوردستانی”.

شارۆچكەی بەعشیقە لە 6ی ئابی 2014دا لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە داگیر كرا، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە 7ی تشرینی دووەمی 2016دا ئازادیان كردەوە.

ڕۆژی 25ی ئەیلوولی داهاتوو ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل شاريا سێ هه‌زار خێزانێن ئاوارێن شنگالێ هاريكارى وه‌رگرتن

Lalish Duhok

شنگال.. چەكدارێن داعش ژترسا پێشمەرگەی سەدان دۆنەمێن پوشی سۆتن

Lalish Duhok

سبەی شاندەكێ‌ كوردێن ئێزدی دێ‌ سەرەدانا ئەمریكا و یوئێن كت

Lalish Duhok