شبكة لالش الاعلامية

12 ھەزار سندۆق و وێستگەهێن دەنگدانێ دێ بۆ رۆژا ریفراندۆمێ ئێنه‌ دابینكرن  

12 ھەزار سندۆق و وێستگەهێن دەنگدانێ دێ بۆ رۆژا ریفراندۆمێ ئێنه‌ دابینكرن  
باسنيوز:

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لێژنەیەکی کۆمسیۆن، سەردانی وڵاتی چینی کردووە، بۆ ئەوەی کوالێتی ئەو مەرەکەبەی داوایان کردووە، پشکنینی بۆ بکرێت.

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە رێگەی کارگێڕی ھەڵبژاردنەوە گریبەستمان لەگەڵ سێ کۆمپانیادا کردووە، بۆ ئەوەی سندوق و وێستگەی دەنگدان بۆ رۆژی ریفراندۆم دابین بکەین، بێگومان لە ئیستاش بەشێکی سندوق و وێستگەکان دابینکراوە و چاوەڕێی ئەوە دەکەین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو بەشەی دیکە بگاتە ھەرێمی کوردستان”.

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، ئاماژەی بەوەش دا کە داوای 12 ھەزار وێستگەی دەنگدانیان کردووە، لەو ژمارەیە 7 ھەزاری بۆ ناو ھەرێمی کوردستان و پێنج ھەزاریشی بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ھەریمی کوردستان دەبێت، چونکە بۆ دەنگدان بە ڕیفراندۆم، حیسابی ھەموو ھەرێمی کوردستان کراوە.

ئاشکراشی کرد: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/2017 لێژنەیەکی کۆمسیۆن، سەردانی چینی کردووە، تاوەکو کوالێتی ئەو مەرەکەبەی داوامان کردووە، لە تاقیگەکاند پشکنینی بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی ئەو مەرەکەبە ھیچ گرفتێکی نییە، ھەروەھا ھەرکاتێک مەرەکەبەکان گەیشتنە ھەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە پشکینی بۆ دەکەین، بۆئەوەی دڵنیابین کە ئەو مەرەکەبەی داوامان کردووە، ھەمان ئەو مەرەکەبەیە کە ستانداردی گشتیی جیھانییە و ڕێژەکەی لە 25% خۆی دەبینێتەوە، چونکە ئەو ڕێژەیە لە ڕۆژی دەنگاندا بەھیچ شێوەیەک لێ نابێتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا چاندنێ هاوردەكرنا چەند جۆرێن گۆشتى قەدەغە دكت

Lalish Duhok

حکومەتێ چار بریار ده‌ربارەی کێشێن هەلەبجە دەرکرن

Lalish Duhok

هێزێن عێراقی ل خورماتوو ژبەر ئالايێ کوردستانێ دوو پێشمەرگەيان ئەشکەنجە ددەن

Lalish Duhok