په‌رله‌مانێ عێراقێ پێنج وه‌زیرێن نوو يێن كابینا عه‌بادی په‌سه‌ندكرن
خه‌ندان 
په‌رله‌مانی عیراق له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی خۆیدا به‌ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، پێنج وه‌زیری نوێی پێشنیاركراوی عه‌بادی په‌سه‌ند كرد‌و كاندیدێكیشیان ره‌تكرده‌وه.
عه‌باس به‌یانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌خه‌ندان-ی وت “له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ عه‌لی عه‌بدولڕه‌زاق عیسا بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، حه‌سه‌ن هادی جه‌نابی بۆ وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، جه‌بار لعێبی بۆ وه‌زیری نه‌وت‌و كازم فنجان بۆ وه‌زیری گواستنه‌وه‌و نافع ئوسی بۆ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنیان په‌سه‌ند كرد”.
وتیشی “په‌رله‌مان هه‌روه‌ها یوسف ئه‌سه‌دی بۆ وه‌زیری بازرگانی عیراق ڕه‌تكرده‌وه‌و ناوبراو نه‌یتوانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت”.
له باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی وه‌زیری به‌رگری كه‌ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردبوو، به‌یاتی رایگه‌یاند كه په‌رله‌مان به‌كۆی ده‌نگ تۆمه‌ته‌كانی عوبێدی ره‌تكرده‌وه.
دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر راگیراوه.
پێشتر، موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌خه‌ندانی وت “ئه‌مڕۆ، لێپرسینه‌وه له‌وه‌زیری به‌رگری ته‌واو ده‌كرێت‌و پێده‌چێت متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌ی بخرێـته ده‌نگدانه‌وه”.
تائێستا فراكسیۆنه كوردییه‌كان هیچ ڕێكه‌وتنێكی پێشوه‌خته‌یان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌وه‌زیری به‌رگری نیه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو فراكسیۆنه‌كه‌ی ئه‌وان به‌سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری خۆی داوه به‌به‌ڵێ ده‌نگ بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌وه‌زیری به‌رگری ده‌دات، به‌وته‌ی ئه‌و وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری به‌رگری بۆ پرسیاری په‌رله‌مانتاران باوه‌ڕی به‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوو نه‌هێناوه
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
