شبكة لالش الاعلامية

سەدان کوڕ و کچێن کوردستانێ د رۆژا ریفراندۆمێ دا هه‌ڤژينيێ كن  

سەدان کوڕ و کچێن کوردستانێ د رۆژا ریفراندۆمێ دا هه‌ڤژينيێ كن  

باسنيوز:

وابڕیارە لە ڕۆژی 25ی ئەیلوول سەدان کوڕ و کچی کوردستان ھاوسەرگیری بکەن و ڕێکخراوێکی مەدەنیش کاروبارەکانی ئەو رۆژەیان بۆ ڕێک دەخات.

ھیوا جەمال، سەرۆکی گرووپی گەنجانی بەرەو ڕیفراندۆم، بۆ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێمە وەک گرووپی گەنجانی بەرەو ڕیفراندۆم کە تێکەڵەیەکی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانین و بەیەکەوە لە سەرانسەری کوردستان کار دەکەین، ئێستا لە ھەوڵی ڕێکخستنی مەراسیمی بووک گواستنەوەی بە کۆمەڵین کە لە ڕۆژی 25ی ئەیلوول، ڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ساز دەکرێت، تائێستا زیاتر لە 100 کچ و کوڕ ناویان بۆ ئەو ڕۆژە نووسیوە”.

سەرۆکی گرووپی گەنجانی بەرەو ڕیفراندۆم، ئەوەشی روون کردەوە کە گرووپەکەیان تەنیا کاروبارەکانی ڕێکخستن و ناوونوسینی ئەو گەنجانە ڕێکدەخات و ھانی ئەو گەنجانە دەدات کە ئێستا دەیانەوێت ھاوسەرگیری بکەن، ڕۆژی بووک گواستنەوەکان بخەنە ڕۆژی 25ی ئەیلوول.

ئاشکراشی کرد: “ئێمە نوێنەرمان لە ھەموو دادگای قەزاکانی کوردستاندا ھەیە و ھەر کچ و کوڕێک بچن بۆ دادگا بۆ مارەبڕین لەوێدا داوایان لێدەکەن پڕۆسەی ھاوسەرگیرییەکەیان بخەنە ڕۆژی 25ی ئەیلوول و پاشانیش ناویان دەنووسرێت و ئێمەش وەک گروپ ھاوکارییەکی کەمیان بۆ دابین دەکەین کە خەرجی ئاھەنگی ڕۆژی ھاوسەرگیرییەکەیە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

‌زانا: قه‌ڵه‌وی نه‌خۆشییه‌

Lalish Duhok

قالكێ ھنارێ بێهنا نه‌خۆشا ده‌ڤى چارەسەر دكت

Lalish Duhok

سەرۆكێ فایزەر پێشبینی دكت ژیان وه‌كو به‌رێ ڤه‌گه‌رته‌ ڤه‌ 

Lalish Duhok