شبكة لالش الاعلامية

هيكێن ژەهراوی د 40 ده‌وله‌تان دا به‌لاڤ بوون  

هيكێن ژەهراوی د 40 ده‌وله‌تان دا به‌لاڤ بوون  
رووداو-سلێمانی

ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی ئاشکرایدەکات کە تاکو ئێستا هێلکەی ژەهراوی بە مێرووکوژی (فیپرۆنیل) لە 40 دەوڵەتدا بڵاوبووەتەوە کە 24 وڵاتیان ئەندامی یەکێتی ئەورووپان.

هەرچەندە ملیۆنان هێلکە لە بازاڕ و مارکێتەکان کشێندراونەتەوە، دڵەڕاوکێ هەندێک نێوەندی ئەورووپای تەنیوە بەوەی هێلکە چووەتە پیشەسازیی خۆراکیی وەکوو بسکیت، کێک و زەڵاتە.

گوتەبێژی کۆمیسیاری ئەورووپا دەڵێ لەنێو وڵاتانی چوارچێوەی یەکێتی ئەوروپا تەنیا لیتوانیا، پورتوگال، قوبرس و کرواتیا هێلکەی ژەهراوییان تێدا بڵاونەبووەتەوە.

 

کۆمیسیاری ئەوروپا هەروەها دەڵێ گرنگترین ئەو وڵاتانەی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا کە (هێلکەی ژەهراویبوو بە دەرمانی مێروکوژ) تێیاندا بڵاوبووەتەوە بریتین لە ئەمریکا، روسیا، باشووری ئەفریقا و تورکیا کە دراوسیی باشووری کوردستانە.

هێلکەکان سەرەتا لە هۆڵەندا بەرهەمهاتوون و ماددەی مێروکوژی (فینۆپریل)یان تێکەڵ بووە، کە دەرمانێکی دژی ئەسپێ و گەنەی پەلەوەرەکانە و پزیشکان دەڵێن نابێ لەو پەلەوەر و ئاژەڵانە بدرێ کە مرۆڤ دەیانخوات، چونکە لە گۆشت و هێلکەکەیانەوە ژەهرەکە دەگاتە جەستەی ئەو کەسانەی دەیانخۆن.

دەرکەوتووە بەرکەوتنی بڕێکی زۆر لە ماددەی فینۆپریل گرفت درووستدەکات بۆ جگەر، گورچیلە و رژێنی دەرەقی مرۆڤ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پسپۆره‌ك زیانێن خوارنا په‌قلاوێ دیار دكه‌ت.

Lalish Duhok

خوونده‌ڤان زمانزان كێمتر تووشی بیرڤه‌چوونێ دبن

Lalish Duhok

رێیەک بۆ به‌رگریکرنێ ژ‌ پیربوونا پیستی هاتیە دیتن

Lalish Duhok