شبكة لالش الاعلامية

ئالايێ كوردستانێ دچتە دكتێبا گینس دا

ئالايێ كوردستانێ دچتە دكتێبا گینس دا

وشه‌

گرووپێكی هەرێمی كوردستان خەریكی دروستكردنی گەورەترین ئاڵایە لە دنیادا، سەرۆكی گرووپەكەش دەڵێت، سەرپەرشتیارانی كتێبی گینسمان ئاگەدار كردووەتەوە بێن تۆماری بكەن بۆ دروستكردنی گەورەترین ئاڵا لە دنیادا.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، دڵگەش ڕەمەزان سەرۆكی گرووپی دروستكردنی گەورەترین ئاڵای كوردستان بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، ئەو ئاڵایەی دروستی دەكەین گەورەترین ئاڵایە لەسەرتاسەری دنیا و درێژییەكەی پێنج كیلۆمەترە و پانییەكەی پێنج مەترە.

سەرۆكی گرووپی گەورەترین ئاڵا دەڵێت، ئەو ئاڵایە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە پیادە هاتوچۆی پێ دەكەین وەك پاڵپشتییەك بۆ ڕیفراندۆم و ئێستە بەشی زۆری كارەكانی تەواو بووە.

دڵگەش زیاتر گوتی، سەرپەرشتیارانی كتێبی گینسمان ئاگەدار كردووەتەوە كە بێن بۆ تۆماری ئەو ئاڵایە كە دەبێتە گەورەترین ئاڵا تا ئێستە دروست كرابێت لە دنیادا، بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێكمان خستووەتە ڕوو ئاڵاكەش بۆ سەرجەم شارەكانی كوردستان دەبرێت.

حەوتی حوزەیران/ یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ “مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق” دیاری كرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژ لەندەن بۆ نیویۆرک له‌زترين دمێژوويێ دا تۆمارکر

Lalish Duhok

ڤەکۆلینەک: کەسێن ژیر پتر بەرەڤ تنێبوونێ دچن

Lalish Duhok

یونسێف مه‌ترسیدارترین وه‌لات بۆ زارۆكێن ژ نوو ژ دایكبووى ل جیهانێ دا دیاركر

Lalish Duhok