چاوان بەرهەنگاربوونا پیربوونا پێشوەختا پێستى ببین؟
رووداو-سلێمانی
کۆمەڵەی پزیشکانی پێست لە ئەڵمانیا دەڵێ جگە لە چوونە تەمەن، هۆکاری دیکەش هەن کە رێگە بۆ چرچبوونی پێست خۆشدەکەن؛ وەکوو لایەنی بۆماوەیی و شێوازی نادروستی ژیان.
مەبەست لە شێوازی نادروستی ژیان، چەند هۆکارێکی خۆکردن وەکوو؛ خۆراکی نادروست، جگەرەکێشان، مەیخۆری، گوشاری دەروونی و زۆر خۆدانە بەر هەتاو بێ بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر.
بۆ پاراستنی تەندروستی و جوانیی پێست، گرنگە شوازێکی درووستی ژیان پێرەو بکەی، بۆ نموونە لە خواردنەکاندا سەوزە و میوە زۆر بخۆیت و هەرچی رۆن و شەکر و فاستفوودە کەم بیانخۆی.
جگە لەوانە دەبێ وەرزش بەشێک بێ لە بەرنامە رۆژانەکانت، تەکنیکەکانی خاوبوونەوە پیادە بکەی، شەوانە بە باشی بخەویت، لە جگەرەکێشان دووربکەویتەوە و کحول نەخۆیتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
