شبكة لالش الاعلامية

نهێنیێن بکارئينانا شامپۆ و زەیتا زارۆكا بۆ جوانکاريێ

نهێنیێن بکارئينانا شامپۆ و زەیتا زارۆكا بۆ جوانکاريێ

خەندان لایف-

شامپۆ و زەیت و کرێم پاکەرەوەکانی دیکەی منداڵ بەگشتی پێکهاتەی کیمیایی تێدا بەکارنایەت لە دروستکردنیدا، چونکە پێست و لەشی منداڵ ناسکە و بەرگەی پێکهاتەی کیمیای ناگرێت و تووشی هەستیاری و نەخۆشی دەبێت، هەربۆیە خانمان دەتوانن سوودی لێ ببینن بۆ بواری دیکە.

شامپۆی منداڵ دەتوانیت وەک کرێمێک بەکاربهێنیت پێش یان پاش بەکارهێنانی گوێزان یان هەر ئامرازێکی دیکە بۆ لابردنی موو، چونکە رێگانادات پێستەکە تووشی سوربوونەوە و حەساسیەت ببێت.

لە شوشەیەکدا کەوچکێک شامپۆی منداڵ و حەوت دڵۆپ زەیتی بادام و چارەکە کوپێک ئاو تێکەڵ بکە، پاشان وەک پاکەرەوەیەکی دەموچاو بەکاریبهێنە کاتێک ماکیاژ دەکەیت و پێی بشۆ، چونکە جگە لەوەی زیانی نییە، هاوکات پێست دەگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات.

لەلایەکی دیکەوە دەتوانیت شامپۆی منداڵ بۆ شتنی سەرجەم فڵچە و ئامرازەکانی ماکیاژ بەکاربهێنیت، چونکە باش خاوێنی دەکاتەوە و پێکهاتەکەشی تێکنادات.

زەیت و کرێمی منداڵ دەتوانیت وەک پاکەرەوەیەکی ماکیاژ بەکاربهێنیت، کاتێک کاتی دەموچاو شتن نییە و دەتەوێت دواتر بیشۆیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گه‌له‌ك روونشتن مه‌ترسی د دووڤدايه‌ 

Lalish Duhok

هۆكارێن توشبوونێ ب نه‌خۆشیێن ده‌رونی

Lalish Duhok

خوارنا 3 جۆرێن گۆشتى كۆلسترۆلا خوونێ بلند دكن  

Lalish Duhok