ته‌رمێ مام جەلال ل دەباشان هاته ڤه‌شارتن
باسنيوز:
پێش كەمێك ته‌رمی كۆچكردوو مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی، له گردی دەباشانی شاری سلێمانی بە خاک سپێردرا.
دوای مه‌راسیمێكی گەورە و ئامادەکردنی پڕۆتۆکۆڵی سەربازی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و بەشداریکردنی بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی عێراق و ناوخۆی کوردستان، کەمێک پێش ئێستە تەرمی مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە گردی دەباشانی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.
جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتی و سەرکۆماری پێشووی عێراق، لە تەمەنی 84 ساڵیدا دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣⁄١٠⁄٢٠١٧ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیا کۆچی دوایی کرد. بەو بۆنەیەوە مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ماوەی یه‌ك هه‌فته ماته‌مینی گشتیی له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
