شبكة لالش الاعلامية

دل بۆ زارۆكه‌كێ تەمەن دوو هه‌يڤى هات چاندن

دل بۆ زارۆكه‌كێ تەمەن دوو هه‌يڤى هات چاندن

رووداو-سلێمانی

پزیشکانی نەخۆشخانەی فریمان لە شاری نیوکاسڵ لە بەریتانیا، سەرکەوتووانە دڵیان بۆ منداڵێکی تەمەن دوو هەفتە چاند.

منداڵەکە تووشبووی پووکانەوە سکۆڵەی چەپی دڵ بووە و ماوەی نۆ کاژێر لەژێر نەشتەرگەیدا ماوەتەوە بە مەبەستی چاندنی تڵە نوێیەکەی.

زیدێنکا راینهارت، پزیشکی دڵ لە نەخۆشخانەکە، بە (بی بی سی) گوتووە “بەخت یاوەری ئەو منداڵە بوو، چونکە هەم حاڵەتەکەی سەخت و هەم قەبارەی جەستەشی ئێجگار بچووک بو”.

هەرچی ترێسی رایت، دایکی منداڵەکەیە، ئەوە سوپاسی ئەو ماڵباتە نەناسراوە بەخشندەیەی کرد کە بە بەخشینی دڵەکە هەلێکی دیکەی ژیانیان بەخشی بە کۆرپەکەی.

مانگی رابردوو بانگەوازیی رزگارکردنی ژیانی منداڵەکە ئەورووپای تەنی، کە تکایان دەکرد هەرکەسێک دەتوانێ فریای ئەم منداڵە بکەوێ کە بەم ناتەواوییە زگماکییەوە لەدایکبووە و ژیانی کەوتووەتە مەترسییەوە.

رایت بە خۆشحاڵییەوە دەڵێ کە رەنگی منداڵەکەی ئاسایی بووەتەوە، جاران هەمیشە شین بوو، کەچی ئێستا سوورێکی ئاڵی ئاساییە.

منداڵەکە، پێشووتر لە تەمەنی سێ رۆژیدا نەشتەرگەریی دڵی لە رێگەی کردنەوەی سنگەوە بۆ کراوە.

پزیشکەکان هیوادارن تاکو سەری ساڵ، ئەو منداڵە تەواو چاک ببێتەوە و ژیانێکی باشتر بەڕێبکات بە دڵی چێنراوەکەیەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تاكه‌ جيێ جیهانێ كو هاتن و چۆنا ترومبێلا تێدا قه‌ده‌غه‌یه‌

Lalish Duhok

وەلاتیەکێ 12 دوپشک د مالا خوه‌ دا کوشتن

Lalish Duhok

 دلێ كچه‌كێ ژ دەرەڤه‌ى له‌شێ وێ يه‌  

Lalish Duhok