شبكة لالش الاعلامية

داهێنانه‌كا جۆتیاره‌كێ كورد كارێ چاندنێ ئاسان دكت

داهێنانه‌كا جۆتیاره‌كێ كورد كارێ چاندنێ ئاسان دكت

وشه‌:
جووتیارێك لە دەڤەری بارزان لە ڕێی داهێنانێكەوە كە بۆ یەكەمجارە لە كوردستان كاری پێ دەكرێ، كاری خۆی حەوت هێندەی پێشتر ئاسان تر كردووە و ئامێرێكی تایبەت بە چاندنی تۆوی كشتوكاڵی بەرهەم هێناوە.

ئەو جووتیارە ناوی “عەبدولخالق شێخ زادە”یە و بۆ “وشە” گوتی، ماوەی چەند ساڵێكە خەریكی كشتوكاڵی و چاندنی بەروبوومی ڕووەكیم، لەو ڕێیەوە داهات بۆ بژێوی ژیانم پەیدا دەكەم، كارەكەیش قورسە و پێویستی بە كاركردنی بەردەوام هەیە، ناچاری دایكی داهێنانە، بۆیە منیش بۆ ئەوەی ماندوویەتیم كەم بكەمەوە، توانیم ئامێرێك دروست بكەم كە بە ئاسانی یارمەتیم دەدا تا تۆوی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان بچێنم و هێندە هیلاك و شەكەت نەبم.

زیاتر گوتی، ئامێرەكە خۆم دروستم كردووە، پێشتر ڕۆژانە لە ڕێی دەست كە هیلاكی زۆری دەویست دەمتوانی تەنیا سێ بۆ پێنج هەزار تۆو بچێنم، بەڵام لە ڕێی ئەو ئامێرە بێ ئەوەی زۆر ماندووم بكات، ڕۆژانە 30 تا 40 هەزار تۆوی ڕووەكە كشتوكاڵییەكان دەچێنم، ئەمەیش هەم كارئاسانی زۆری بۆ كردووم و لە هیلاكی دووری خستوومەتەوە، هەم لە ڕووی چاندنیشەوە بە بەراورد بە پێشتر زیاتر لە هەشت هێندە دەتوانم تۆوی بەروبوومە كشتوكاڵییەكە بچێنم.

ئاماژەی دا، ئەو ئامێرەی دروستم كردووە، هیچ ناوێكی نییە و خۆم دروستم كردووە، دەتوانم بۆ چاندنی تۆوی شووتی و كاڵەك و تەماتە و خەیار و هەموو جۆرە بەروبوومێكی تری كشتوكاڵی سوودی لێ وەربگرم، نامەوێ وردەكاری و چۆنیەتیی دروستكردنی ئامێرەكە بخەمە ڕوو تا كەسێكی تر بەناوی خۆی دروستی نەكات و بیكات بەهی خۆی.

جێی باسە لە سنووری دەڤەری بارزان ژمارەیەكی زۆری جووتیار بە كاری كشتوكاڵییەوە خەریكن، بەڵام بەهۆی نەبوونی پشتیوانی زۆری حكوومەت بۆ جووتیاران بەتایبەت لە ڕووی ئامێر و تەكنەلۆجیای پێشكەوتووی كشتوكاڵی، ئەوان ناچارن هیلاكی زیاتر ببینن بۆ داچاندن و كارە كشتوكاڵییەكانیان و بیر لە داهێنانی جیاجیا بكەنەوە بۆ كارئاسانی لە كارەكانیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل داهاتيه‌كى نێزیك دا تەمەنێ ئاسایێ مرۆڤى دێ ڤه‌گه‌رته‌ 120سالان

Lalish Duhok

باشترین ٥ رێ بۆ ئاشکرنا هه‌ڤژينا ته‌ 

Lalish Duhok

خه‌لات ل سه‌ر باشترینێن چواره‌مین فلمه‌فه‌ستیڤالا دهۆك یا نێڤده‌وله‌تی هاتن پارڤه‌كرن

Lalish Duhok