شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆلينه‌ك: تەماتە و سێڤ، سییا گەنج دکن

ڤه‌كۆلينه‌ك: تەماتە و سێڤ، سییا گەنج دکن

رووداو-سلێمانی

خواردنی ژەمە خۆراکی ئەوتۆ کە بە سێو و تەماتەی فرێش دەوڵەمەند بێ، سییەکان بە گەنجی دەهێڵێتەوە و بەشێک لەو زیانانە باشدەکاتەوە کە بەهۆی جگەرەکێشان لە سییەکان کەوتوون، توێژینەوەیەکی نوێ وادەڵێ.

توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی سێو و تەماتە زۆر دەخۆن، توانای هەناسە وەرگرتن و هەناسەدانەوەیان بە کارایی دەمێنێتەوە لەگەڵ چوونە تەمەن، بەراورد بەوانەی سێو و تەماتە کەم دەخۆن.

توێژەرەکان کارایی سییەکانی 650 کەسی پێگەیشتوویان لەساڵی 2002 پێوانەکرد، پاش 10 ساڵ دووبارە پێوانەکانیان کردەوە تاکوو بزانن چی روویداوە لە بەشداراندا.

لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو کەسانەی رۆژانە دوو تەماتە دەخۆن، یان زیاتر لە سێ پارچە میوەی فرێش دەخۆن، کەمترین پاشەکشە لە کارایی سییەکانیان روویدا.

سێو بە تایبەت بەهێزبوو لە گەنج هێشتنەوەی سییەکان، بە تایبەت لەوانەی پێشووتر جگەرەکێش بوون.

سوودەکە زیاتر لە خواردەمەنییە فرێشەکان بینرا، بۆ نموونە دۆشاوی تەماتە هیچ رۆڵێکی نەبوو لە گەنج هێشتنەوەی سییەکان.

کەمبوونەوەی کارایی سییەکان ئەگەری مردن بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاددەکات، بە تایبەت هەوکردنی درێژخایەنی بۆڕییەکانی هەوا (قەسەبات)، نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجەی سییەکان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نه‌وه‌ی نوێ چی له‌باره‌ی كاتژمێری دیواره‌وه‌ ده‌زانێت؟

Lalish Duhok

ئاڤێ زێده‌ ڤه‌خۆ تا كۆرۆنا ب دژوارى وه‌ نه‌گريت

Lalish Duhok

١٤ ھەلبژارتیا دەربازبوونا خوە مسوگەر کریە بوو قوناغا ١٦ ژ قارەمانیا ئاسیا

Lalish Duhok