شبكة لالش الاعلامية

عێراق بۆ گەهشتنا یاریا داويێ یاريێ دکت

عێراق بۆ گەهشتنا یاریا داويێ یاريێ دکت

رووداو – هەولێر

ئەمڕۆ یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی جامی کەنداوی 23 کە رکابەرییەکانی لە کوەیت دەکرێن ئەنجامدەدرێن و هەڵبژاردەی عێراقیش لەبەردەم ئەرکێکی زەحمەتدایە.

لە یاریی یەکەمی ئەم قۆناخەدا هەردوو هەڵبژاردەی عومان و بەحرەین کاژێر 17:15 رووبەڕووی یەکدەبنەوە، دوای ئەوە لە یارییەکی بەهێز و زەحمەتدا هەڵبژاردەی عێراق لە کاژێر 20:30 بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیمارات یارییدەکات کە زۆرینەی پێشبینییەکان بۆ ئەوەن ئەو هەڵبژاردەیەی ئەم یارییە بباتەوە نازناوەکەش دەباتەوە.

عێراق و ئیمارات مێژوویەکی دوور و درێژیان لەرووبەڕووبوونەوە هەیە و هەڵبژاردەی عێراق دەیەوێت بەبردنەوەی ئەم یارییە خۆی بگەیێنێتە یاریی کۆتایی و بەبردنەوەی نازناوەکە قەرەبووی سەرنەکەوتنی بۆ مۆندیالی 2018 بکاتەوە، لەکاتێکدا هەڵبژاردەکە 3 جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە و ئیماراتیش خاوەنی دوو نازناوی جامی کەنداوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زه‌لام ل ده‌مێ شووشتنا ده‌ڤ و چاڤان ڤان دوو شاشيان دكن

Lalish Duhok

ئەڤینی چیە و ھەڤژینی چیە و سوسو کیە؟

Lalish Duhok

چاوان به‌نيشتى دێ ژ جلكان ڤه‌كه‌ى 

Lalish Duhok