كانونی یه‌كه‌م 22, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نه‌وه‌ی نوێ چی له‌باره‌ی كاتژمێری دیواره‌وه‌ ده‌زانێت؟

نه‌وه‌ی نوێ چی له‌باره‌ی كاتژمێری دیواره‌وه‌ ده‌زانێت؟

وشه:

له‌ به‌ریتانیا قوتابیان هه‌وڵیان دا كاته‌كان بزانن به‌ به‌كارهێنانی كاتژمێری ئه‌نالۆگ كه‌ به‌ ده‌ست دروست كراوه‌، به‌ڵام زۆر له‌ قوتابیان له‌م كاره‌ ساده‌یه‌ شكستیان هێنا .
رۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یل“ی به‌ریتانی رای گه‌یاندووه‌، له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی ناوه‌ندی (GCSE) ، ئه‌و كاتژمێره‌ دیجیتاڵییه‌ نمایش كراوه‌ كه‌ له‌ ئینگلته‌را و وێڵز و ئێرله‌ندای باكور كاری پێ ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی قوتابیان له‌ رێی كاتژمێری دیوارییه‌وه‌ نه‌یانتوانی كاته‌كه‌ بزانن .
ته‌مه‌نی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا له‌ نێوان 14 – 16 ساڵیدان .
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بۆ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێسته‌ كاتژمێری دیجیتاڵی ناسراوتره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی قوتابیان كێشه‌یان هه‌بووه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی كاتژمێری ئه‌نالۆگ كه‌ به‌ كاتژمێرێكی ته‌قلیدی  دایده‌نێن  .
سه‌ركرده‌كانی په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێن كاتژمێری دیجیتاڵی له‌سه‌ر مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌م لێهاتووییه‌ ئاسانه‌ له‌ده‌ست بده‌ن. جۆف بارتۆن سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌كانی قوتابخانه‌ و كۆلێژه‌كان له‌ به‌ریتانیا ده‌ڵێت: “زانیمان هه‌ندێك له‌ قوتابخانه‌كان له‌ هه‌ندێك ژووری تاقیگه‌كاندا، كاتژمێری دیوارییان گۆڕیوه‌ به‌ كاتژمێرێكی دیجیتاڵی .
هه‌روه‌ها بارتۆن ئه‌وه‌شی زیاد كرد، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێسته‌ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌ سه‌رده‌می دیجیتاڵیدا گه‌وره‌ بوونه‌ و زۆریشیان پێویستییان به‌ كاتژمێری ئه‌ناڵۆگ یان كاتژمێری ده‌ستی وه‌ك هی كۆنه‌كان نابینن .
یه‌كێك له‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ له‌ به‌ریتانیا سه‌رپه‌رشتی تاقیكردنه‌وه‌كانی ده‌كرد، باسی له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی  قوتابیانی كرد له‌ خوێندنه‌وه‌ی كاتژمێری دیواردا، گوتی “ڕاستییه‌كه‌ی زۆر له‌ قوتابیان هه‌وڵیان دا بۆ خوێندنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كه‌ی به‌رده‌میان، به‌ڵام نه‌یانتوانی لێی تێبگه‌ن و بیخوێنه‌وه‌ .
هه‌روه‌ها ستیڤ چالكه‌ دامه‌زرێنه‌ری گرووپێكه‌ كه‌ 50 قوتابخانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات، به‌ ڕۆژنامه‌ی “تایمز”ی به‌ریتانی ڕاگه‌یاندووه‌، ئێسته‌ تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ كاتژمێری دیجیتاڵی و كاتژمێری ئه‌نالۆگی به‌كار ده‌هێنن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌ ئه‌گه‌رییه‌دا.
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi