شبكة لالش الاعلامية

شانده‌كێ ھەرێما كوردستانێ دچتە بەغدا

شانده‌كێ ھەرێما كوردستانێ دچتە بەغدا
K24 – ھەولێر

ئەمرۆ شاندێكی ھاوبەشی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حكومەتی ھەرێم، دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە دەكەن.

ڤیان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: “ئەمرۆ بە ھاوبەشی لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەچینە بەغدا و لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەردوو وەزارەت دەبەین، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتەكانی پلاندانان و پەروەردە و تەندروستی عێراق تاوتوێی بكەن، بڕیارە سبی لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق كۆبوونەوە لە نێوان شاندی ھەردوولامان ئەنجامبدرێت”.

بەڕێوەبەری گشتی پلان لە وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند: “بە گوێرەی سیستمی بایۆمەتری لیستەكانمان ئامادە كردووە و ئەو لیستەی ئامادەشمان كردووە ھی مانگی 12ی ساڵی رابردووە بەبێ پاشەكەوت ئامادەكراوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەتی عێراق داوای لە ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی كوردستان كردبوو، كە لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان بۆ وردبینی كردن رەوانەی بەغدا بكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تەمەللی: چاڤەرێ نە سوبە دادگەھـ بریارێ ل دۆر ئازادکرنا دەمیرتاشی بدەت

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانى : داخوازا دانوستاندنێن بێ مه‌رج ل گه‌ل به‌غدا دكه‌ین

Lalish Duhok

پێنج كه‌سان د رویدانه‌كا هاتنوچوونێ دا گیانێ خۆ ژده‌ستدان

Lalish Duhok