شبكة لالش الاعلامية

“ل عەفرین 150 وه‌لاتيێن سڤیل شەھیدبووينە”

“ل عەفرین 150 وه‌لاتيێن سڤیل شەھیدبووينە”
K24 – ھەولێر

بە گوێرەین دوایین ئاماری نەخۆشخانەی عەفرین، تا ئێستا 150 ھاووڵاتی سڤیل بەھۆی ھێرش و بۆردوومانەكانی توركیا بۆسەر عەفرین شەھیدبوونە و نزیكەی 300 كەسی دیكەش برینداربوونە.

ئەنگێلا رەشۆ، ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنی تەندروستی كانتۆنی عەفرین لەبارەی ئاماری قوربانییانی چواردە رۆژی رابردووی شەڕی عەفرین، ئاشكرای كرد: “تا ئێستا 150 ھاووڵاتی سڤیل لەو ماوەیەدا بەھۆی ھێرشەكانی توركیا شەھیدبوونە و 298 دیكەش برینداربوونە”.

رەشۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو: “فڕۆكە جەنگییەكانی و تۆپخانەكان توركیا، خەڵكی سڤیل دەكەنە ئامانج و زۆربەی ئەوانەی دەكرێنە ئامانج ژن و منداڵن”.

داواشی لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد: “سەردانی عەفرین بكەن و لە نزیكەوە بارودۆخی خەڵكی سڤیل ببینن”.

لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له‌ ژێر ناوى “ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون” و به‌ بۆردوومانكردنی شاره‌كه‌ له‌ لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه‌ به‌ فەرمی ده‌ستيپێكرد.

ئۆپەراسيۆنه‌كه‌ وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌، به‌ ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له‌ چه‌كداره‌ ميليشياييه‌كانى “سوپاى سوورياى ئازاد” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سەرچاوە: فوڕات نیوز

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیرێ دەرڤه‌يا ئەمریکا پیرۆزباهيا هەلبژارتنان ل خەلکێ عێراقێ دکت 

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێمێ 357 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌یێن ئاڤێ ته‌رخانكرن

Lalish Duhok

پێشمەرگە و سوپايێ عێراقێ و هه‌ڤپەیمان دێ بەشداريێ دئازادکرنا حەویجە دا کن

Lalish Duhok