شبكة لالش الاعلامية

ره‌گه‌زنامه‌: كێشه‌ بۆ ده‌ركرنا كارتا نیشتنمانی دروست بوويه‌

ره‌گه‌زنامه‌: كێشه‌ بۆ ده‌ركرنا كارتا نیشتنمانی دروست بوويه‌
ZNA – هه‌ولێر

عەمید عەبدولڕەحمان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری فەرمانگەی رەگەزنامە و باری کەسیی ھەولێر رایگەیاند، ماوەی 23 رۆژە كاروبارەكانی دەركردنی كارتی نیشتمانی وەستاوە.

وتیشی، خزمەتگوزاری تۆڕی پەیوەندیمان لەسەر نەورۆزتلیكۆمە بەهۆی ئەوەی ئەو تۆڕە لە لایەن بەغدا كێشەی بۆ دروستكراوە و راگیراوە، بۆیە كێشە بۆ دەركردنی كارتی نیشتمانی هاتۆتە پێشەوە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی رەگەزنامە و باری کەسیی ھەولێر گوتی، ئەگەر شەبەكە نەبێت زەحمەتە بتوانین ئەو كارتانەی هاوڵاتیان بدەینەوە كە هاتونەتەوە، ژمارەیەكی زۆری كارت هاتۆتەوە بەڵام بەهۆی نەبوونی پەیوەندی، كەسەكان ناتوانن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكان پەنجەمۆر بكەن.

روونیشی كردەوە، كێشەی گەورەیان بۆ دورست بووە و لە هەوڵدان بۆ ئەوەی كێشەكە چارەسەربكرێت چونكە زیان لە هاوڵاتیان دەدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“پارتا نەتەوا سکۆتلەند پشتگريێ ل ڕیفراندۆما هەرێمێ دکت”

Lalish Duhok

پلاسخارت: ئه‌نفال جينۆسايد بوو

Lalish Duhok

سیروان بارزانى: رۆژا ریفراندۆمێ دێ پاداشتا خوینا شه‌هیدان ده‌ینه‌ڤه‌

Lalish Duhok