شبكة لالش الاعلامية

ئەمریكا ھەولا چارەسەركرنا دۆخێ عەفرینێ دده‌ت

ئەمریكا ھەولا چارەسەركرنا دۆخێ عەفرینێ دده‌ت

K24 – واشنتن

ھێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لەسەر پرسی عەفرین و ئۆپەراسیۆنی توركیا دووپاتی كردەوە، كە ھەوڵەكانیان بەردەوامن و سەردانی تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوە دەردەخات كە ئەمریكا گرنگی بە پرسەكە دەدات و ئەمریكا دەیەوێت چارەسەرێك دەدۆزرێتەوە، كە لە بەرژەوەندی ھەمووان بێت نەك تەنھا توركیا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گوتی: “سەرۆك و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، نیگەرانی خۆیان بە ئەردۆغان راگەیاندووە، كە ئێمە نیگەرانین لەو ھێراشانەی توركیا لە ھەندێك بەشی سووریا ئەنجامی دەدات، قسەمان لەگەڵیان كردووە، بۆ ئەوەی چارەسەرێك بدۆزرێتەوە لە بەرژەوەندی ھەموو لایەك بێت”.

گوتیشی: “لەسەر نیگەرانییەكان لەگەڵ ھاوپەیمانەكانمان گفتوگۆ دەكەین، بۆ ئەوەی بارودۆخەكە ئاڵۆزتر نەبێت و ئاراستەی شەڕی دژی داعش بەلاڕێ دانەبرێت، بەڵكو دەبێ ھەوڵی زیاتر بدرێت كە سەقامگیری لەناوچە رزگاركراوەكان بێتە ئاراوە و خەڵك بگەڕێتەوە ناوچەكان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەنجوومەنێ وەزیران بڕیاره‌ك د بەرژەوەندا قوتابیێن خووندنا پاراڵێل دا دەركر 

Lalish Duhok

پێشانگه‌هه‌ك ل دۆر پێكڤه‌ژيانێ ل هه‌رێما كوردستانێ هاته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

پێله‌كا به‌فرو بارانێ دێ هه‌رێما كوردستانێ ڤه‌گرت

Lalish Duhok