شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا هەرێما كوردستانێ 3 هەزار و 263 ئێزدى ژ ده‌ستێ داعش رزگارکرينه‌

حکوومەتا هەرێما كوردستانێ 3 هەزار و 263 ئێزدى ژ ده‌ستێ داعش رزگارکرينه‌
كوردستان تيڤى:
حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵى 2014 ‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا 3 هه‌زار و 263 ژن و كچی لە ژێر ده‌ستی داعش رزگار کردوون،بەرپرسى نووسینگەى رزگارکردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، حوسێن کۆرۆ قاییدى رایگەیاند: داعش بە دڕەندەترین شێوە کچ و ژنانى کوردى ئێزدى ئەشکەنجە داوە و ئایین و زمانى گۆڕیون.

هه‌روه‌ها بەرپرسى نووسینگەى رزگارکردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، حوسێن کۆرۆ قاییدى گوتى: بە هەوڵ و ماندوو بوونەکانى نووسینگەى رزگار کردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، کە ئەو نووسینگەیە لەلایەن حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە دامەزرێندراوە تا ئێستا 3 هه‌زار و 263 کوردى ئێزدى کە زۆرینەیان کچ و ژنن لە ژێرده‌ستی داعش رزگار کراون، هەموو ئەوانەى رزگار کراون بە دڕەندەترین شێوە لەلایەن داعشەوە ئەشکەنجەدراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر.

قاییدی ئاماژەى بەوەشدا کە لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبووەتەوە بۆ ئەوەى حکوومەتى عێراق کارئاسانى بکات بۆ رزگار کردنى ئەو کچ و ژنانەى داعش رفاندوونى، بەڵام بەداخەوە جگە لە بەڵێن هیچ کردارێکمان نەبینى.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل گوندێ بێبانێ خۆله‌ك لدۆر هشياريا ساخله‌ميێ بۆ پێنجى ئافرەتان هاته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

ب هەلکەفتێن ئادارێ ونەورۆزێ،چەندين چالاکی ل دێرەبوونێ هاتنه‌ ئەنجام دان

Lalish Duhok

سێ زارۆكێن ئێزدی رزگاربوويێن ژ دەستێ داعش گەهشتنه‌ عەنتاب

Lalish Duhok