شبكة لالش الاعلامية

ب هه‌لكه‌فتا رۆژا جیهانی يا ئافره‌تان سه‌رۆكایه‌تیا په‌رله‌مانى پیرۆزباهيێ ل ئافره‌تێن كوردستانێ دكت

ب هه‌لكه‌فتا رۆژا جیهانی يا ئافره‌تان سه‌رۆكایه‌تیا په‌رله‌مانى پیرۆزباهيێ ل ئافره‌تێن كوردستانێ دكت
ZNA-هەولێر

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئافره‌تان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پەیامی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ئافرەتان

بەبۆنەی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئافره‌تانى جیهان به‌ گشتی و ئافرەتانی كوردستان بەتایبه‌تی دەكەین و سڵاو و رێزێكی تایبەت بۆ خانەوادە سەربەرزەكانی شەهیدانی كوردستان دەنێرین.

بێگومان، ئافرەتی كوردستان رۆڵیكی مێژووییان لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەماندا هەبووە و لە سەنگەری پێشەوەی خۆڕاگری و قوربانیدانی میللەتەكەماندا بوون، هەروەها بەشی زۆری ئێش و ئازاری ئەم گەلە لەسەرشانی ئافرەتان بووە، زێدەباری ئەوەش رۆڵێكی سەرەكیشی گێڕِاوە لەبەرەوپێشبردنی بوارەكانی ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و سەرجەم بوارەكانی تردا. ئەمرۆش، كە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی دۆخێكی سیاسی و ئابووری بووەتەوە، پشكی شێری مەینەتییەكان و بارگرانیی ئابووری بەر ئافرەت كەوتووە، بۆیە پاراستنی مافەكانی ئافرەت و رێزگرتن لە قوربانیدان و داواكارییەكانیان و كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان و بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیان، بەئەركی سەرشانی هەموو لایەكمان دەزانین.

دووبارە پیرۆزبایی لە ئافرەتانی كوردستان دەكەین و دەستخۆشی لە هەر هەوڵێك دەكەین بە ئاراستەی داكۆكیكردن لە شكۆ و مافەكانیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مافێ مرۆڤی يا ھەرێمێ: ھێزێن عێراقى وه‌لاتيێن سڤیل ئەشکەنجە داينە

Lalish Duhok

زانیاریێن نو لسه‌ر راكرنا ئالایێ داعش ل شه‌قلاوه‌

Lalish Duhok

ڕێککەڤتنا د ناڤبەرا هەولێرێ و بەغدایێ ل دۆر پەتڕۆلێ هاتە ئیمزاکرن

Lalish Duhok