کۆریا باشوور: نڤيسينگهها بالیۆزخانا خۆ ل هەولێرێ دێ کونسوولخانە
باسنيۆز:
لە دیداری نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی کۆریای باشوور لە عێراق، باڵیۆزی کۆریای باشوور بەڵێنیی ئەوەی داوە نووسینگەی باڵیۆزخانەی ولاتەکەیان لە هەولێر بۆ کونسووڵخانە بەرز دەکەنەوە.
لەم دیدارەدا کە وێنەیەک لە ناوەرۆکی دیدارەکە بۆ ئاژانسی (باسنیوز)نێردراوە، باس لە پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کراوە.
پوختەی دەقی ناوەرۆکی دیدارەکە:
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی 10ـی 2016 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سۆنگ ڤوونگ یوب، باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور لە عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی كویای باشوور لە عێراق بەناوی گەل و حكوومەتی كوریای باشوور سوپاسی قوربانیدان و خۆڕاگری گەلی كوردستان و پێشمەرگەی كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستان و پیرۆزباییشی لە سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی پێشمەرگە لە بەرانبەر تیرۆریستاندا بەدەستیانهێناوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە لەوە دڵنیان گەلی كوردستان لەژێر سەركردایەتیی سەرۆك بارزانی بەسەر ئاستەنگەكاندا سەردەكەوێت. لەدرێژەی قسەكانیدا سەردانی چەند ڕۆژ پێشی بارزانیی بۆ بەغدا بە گرنگ و مێژوویی وەسف كرد و هیوای خواست كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێت.
باڵیۆزی كوریای باشوور سەرۆكی هەرێمی کوردستانی لەوە ئاگادار كردەوە كە وڵاتەكەی بەنیازە ئاستی نوێنەرایەتیی خۆی لە شاری هەولێر لە نووسینگەی باڵیۆزخانە بۆ كونسوڵخانە بەرز بكاتەوە و وێڕای ئاماژەدان بە توانا ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەیی وڵاتەكەی خستەڕوو بۆ قووڵتركردنی پەیوەندییەكان و كار و پڕۆژەی هاوبەش.
لە بەرانبەردا بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور خواست و ئاماژەی بە كار و چالاكییەكانی فرقەی زەیتونی كوریای باشوور دا و وەك پردێكی بەهێزی پەیوەندیی نێوان كوردستان و كۆریای لەقەڵەم دا. سەرۆك بارزانی هەروەها ئەوەیشی بۆ شاندی میوان خستەڕوو كە گەلی كوردستان ڕێزێكی تایبەتی بۆ گەلی كوریای باشوور هەیە و خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.
هەر لەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەی تیرۆریستان لەسەر ئاستی جیهانی و ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش ئاڵوگۆڕ كرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
