شبكة لالش الاعلامية

بەركەفتیەكی دی يێ كیمیابارانا هەلەبجە گیانێ خۆ ژ دەستدا

بەركەفتیەكی دی يێ كیمیابارانا هەلەبجە گیانێ خۆ ژ دەستدا

رووداو-هەڵەبجە

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، بەركەوتوویەكی دیكەی كیمیابارانی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا و بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدانی بریندارانی كیمیابارانی هەڵەبجە گەیشتە 104 كەس. ‌گوتیشی “ساڵێكە پاراستۆڵێكیش نەدراوەتە بەركەوتووانی كیمیابارانی هەڵەبجە”.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “ئێوارەی 10-3-2018 بریندارێكی دیكەی كیمیابارانی هەڵەبجە بەناوی لەیلا حەبیبوڵا گیانی لەدەستدا ‌، بەمەش ژمارەی ئەو بریندارانەی هەڵەبجە كە بەهۆی كاریگەری چەكی كیمیاییەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 104كەس، لە 2003 شەوە دەستمان بە تۆماركردنی ئەو ئامارە كردووە”.

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، باسی لەوەشكرد لە2015وە هیچ بریندارێكی چەكی كیمیایی بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوە وڵات نەكراوە‌. گوتیشی “پێشتر بردنە دەرەوەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بۆ چارەسەر لەسەر وەزارەتی شەهیدان بوو، ماوەی ساڵێكە ئەو كارە بە وەزارەتی تەندروستی سپێردراوە، بەڵام بەداخەوە ساڵێكیشە پاراستۆڵێك نەدراوەتە بەركەتووانی كیمیابارانی هەڵەبجە”.

لەسەرجەم هەرێمی كوردستان 972 برینداری كیمیابارانی هەڵەبجە هەیە، كە نزیكەی 500 كەسیان لە سنووری هەڵەبجە نیشتەجێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كۆمسیۆن: 2 ملیۆن و 600 هزار كه‌سان كارتێن ده‌نگدانێ وه‌رنه‌گرتینه

Lalish Duhok

داخوازییه‌ك ژ سێ ده‌رچوویێن ئێكه‌م و خۆدانێن باوه‌رنامه‌یێن بلند یێن ده‌ڤه‌رێن كوردستانى یێن ده‌رڤه‌ى هه‌رێمێ هاته‌ كرن

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژهەڵاتی سووريا کرد

Lalish Duhok