شبكة لالش الاعلامية

مەحما خەلیل: داخوازێ ژ هەموو وه‌لاتان دکەین رێگريێ ل هەرەشە و هێرشا سوپايێ تورکیا بگرن

مەحما خەلیل: داخوازێ ژ هەموو وه‌لاتان دکەین رێگريێ ل هەرەشە و هێرشا سوپايێ تورکیا بگرن

باسنيوز:
پاش هەڕەشەکانی ئەردۆگان، سەرکۆماری تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر شنگال و ناوچە سونوورییەکنای باشووری کوردستان، قایمقامی شنگال ئاشکرای دەکات، ئەو هەڕەشان ترس و دڵەڕاوکێی لەناو دانیشتوانی شنگا دروست کردووە.

لەمبارەوە مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بۆ (باسنیوز) ئاشکرای کردووە: “دەبێ بە جیدی داوا لە ئەمریکا بکرێت کە بێتە سەر خەت و ڕێگە لە هاتنی سوپای تورکیا بۆ سنووری شنگال بگیرێت”.

قایمقامی شنگال گوتیشی: “کاتێک ناوی تورکیا دێت، خەڵکی شنگال دەترسن ئەوەی لە عەفرین ڕووی دا، مەترسیی هەیە بەسەر خەڵکی شنگالیشدا جێبەجێ بکرێت و جارێکی دیکە کوردانی ئێزدی تووشی ماڵوێرانی بن و ئێمە نامانەوێ نە ئێران و نە تورکیا پلانی سیاسیی خۆیان بەسەر عێراق و نەتەوەی کورددا جێبەجێ بکەن”.

مەحما خەلیل ڕاشی گەیاند: “دەبێ حکوومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بکات و بانگەوازێک ئاراستەی ئەمریکا بکەن کە بێتە ناو شنگال هەتا ڕێگە لە هێرشی سوپای تورکیا بگیرێت”.

ئەوەشی خستە ڕوو: “تورکیا جارێکی دیکە هەڕەشەی هێرش بۆ سەر شنگال دەکات و ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵک، چونکە ئێستا تورکیا هەوڵ دەدات شنگالیش وەکوو عەفرین لێ بکات، چونکە ئەردۆگان ڕۆژی دووشەممە 2018/3/19 بە بڵاوکردنەەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە کە بە نهێنێ دێنە ناو شنگالەوە، بۆیە ئێمە داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکەین ڕێگری لە هێرشی سوپای تورکیا بۆ ناو شنگال بگرن”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەحما خەلیل:وەزیرا كۆچ و كۆچبەران ئه‌گه‌را ڤه‌نەگەڕيانا ئاوارەيێن شنگالێ يه‌

Lalish Duhok

قایممقامێ شنگالێ:به‌شه‌ك ژ ئێزدیێن ره‌ڤاندى بۆ کەنداڤ، پاکستان و ئەڤغانستانێ هاتينه‌ برن

Lalish Duhok

ب وێنه‌..گەهشتنا هاریکاریان ژ دەڤەرێن جودا يێن ئێزدیان و دهۆكێ بۆ زیانڤێکەفتیێن کەمپا شاريا ل هۆلا لالش ئێك ل كۆمه‌لگه‌ها شاريا

Lalish Duhok