شبكة لالش الاعلامية

توركیا 16 كیلۆمه‌تران سنوورێ هه‌رێما كوردستانێ به‌زانديه‌

توركیا 16 كیلۆمه‌تران سنوورێ هه‌رێما كوردستانێ به‌زانديه‌
K24- سۆران

له‌ ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا به‌ بیانووی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)‌ هێزه‌ وشكانییه‌كانی توركیا 16 ‌كیلۆمه‌تر له ‌ده‌ڤه‌ری برادۆست له‌سنووری شاره‌دێی سیده‌كان هاتوونه‌ته‌ قوڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆری بنكه‌و باره‌گای سه‌ربازیان دامه‌زراندووە، حكومه‌تی عێراقیش كه‌ ئه‌ركی پاراستنی سنووره‌كانی له‌ئه‌ستۆیه‌ به‌پیی ده‌ستوور، وه‌ڵامێكی جدی له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌و رۆژانه‌ش بۆردوومان و تۆپبارانی توركیا بۆ سه‌رگوندو ئاواییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

جەعفەر سلێمان، دانیشتووی گوندی بۆزینه‌ی ده‌ڤه‌ری برادۆسته‌، ئه‌و باس له‌ رۆژانێك ده‌كات كه‌ فڕۆكه‌ جەنگییەكانی توركیا به‌بیانووی بوونی پەكەكە بۆردوومانی گونده‌كه‌ی ئەوانی كردووە و دایك و خوشك و سێ له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی شه‌هیدبوون ئەو بە كوردستان24 گوت: “بەھۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، پێنج لە ئەندامانی خێزنەكەم لە دەستداوە، لە نێویاندا دایك و خوشكم. تا ئێستاش ھیچ لایەنێك قەرەبووی زیانەكانی نەكردوینەتەوە”.

لەبارەی رەوشی ھاووڵاتیانی ناوچەكە، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان بە كوردستان24 راگەیاند: “لەماوەی 5 مانگی رابردوودا بەھۆی لەشكركێشی سوپای توركیا بۆسەر ناوچەی برادۆست بە بیانووی بوونی بارەگاكانی پەكەكە، ژیان و گوزەرانی خەڵكی لە گوندەكانی سەر سنوور تەواو تێكچووە، ئێستا رۆژانە بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای توركیا لەو ناوچەیە ھەیە”.

ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌كه‌وێته‌ سێگۆشه‌ی سنووری باشوور، باكوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ماوه‌ی 21 ساڵی رابردووەوە به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان و تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی توركیا 48 ھاووڵاتی سیڤیل، له ‌‌‌سنووری شاره‌دێی سیده‌كان شه‌هیدبوونه‌، هاوكات بۆردوومان و تۆپباران و له‌‌شكركێشی توركیا‌ له ‌‌ناوچه‌‌كه‌‌ به‌‌رده‌‌وامه‌‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌لاتيێن هەرێمێ دكارن ل 38 وه‌لاتێن ئه‌وروپی مافێ په‌نابه‌ريێ وەربگرن

Lalish Duhok

وه‌زیرێ ساخله‌مییێ : ژ هه‌ر 100 هزار كه‌سان، 151 كه‌س تووشى په‌نجه‌شێرێ بووینه‌

Lalish Duhok

فرۆكێن شه‌رى يێن عێراقێ داعش ل ناڤ ئاخا سووریا بوردۆمان دكن

Lalish Duhok