بۆ ئێكه‌م جار ناسا دیمه‌نێ گه‌رده‌لووله زه‌به‌لاحێن هه‌سارا موشته‌ری به‌لاڤ دكت
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی فه‌له‌كناسی ناسای ئه‌مه‌ریكی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی خام (raw)ی بڵاوكرده‌وه، كه له‌ڕێگه‌ی كه‌شتی ئاسمانی جۆنۆ له نوێترین گه‌شتیدا بۆ هه‌ساره‌ی موشته‌ری گرتوویه‌تی.
كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه له 1ی ئه‌م مانگه 11ـه‌مین خولی سووڕانه‌وه‌ی به‌ده‌وری موشته‌ریدا ته‌واو كردووه و، توانیویه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی كوالیتی به‌رز له هه‌ساره زه‌به‌لاحه گازییه‌كه بگرێت و زانیاری گرنگ و نوێ تۆمار بكات.
له دیمه‌نه‌كاندا كه‌شێكی جادوویی ئه‌و هه‌ساره‌یه نیشان ده‌دات، كه به بارسته گازێكی چڕ ده‌وره‌دراوه، وێڕای گرتنی وێنه‌ی گه‌رده‌لوول و ره‌شه‌با پێچه‌وانه سپی باوه‌كان له به‌شی باكووری هێڵی كه‌مه‌ره‌یی ئه‌و هه‌ساره‌یه.
له هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كانی موشته‌ری گه‌رده‌لوول و ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێزی به‌رده‌وام هه‌یه، هه‌روه‌ك جووڵه‌ی كه‌ش و هه‌وای ده‌وری ئه‌و هه‌ساره‌یه به‌شێوه‌یه‌ك جیاواز و تایبه‌تمه‌نده، كه له‌سه‌ر هیچ هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر به‌دی ناكرێت.
وه‌ك له دیمه‌نه‌كاندا دیاره، ره‌شه‌با و بۆران و گه‌رده‌لووله‌كانی به‌شی باكووری ئه‌و هه‌ساره‌یه زۆر فراوانن و، ده‌كرێت مه‌ودای فراوانی ئه‌و با و گه‌رده‌لوولانه به مه‌ودای نێوان هه‌ردوو شاری ناپولی ئیتاڵی و نیۆیۆركی ئه‌مه‌ریكی به‌راورد بكرێت، هه‌رچی ناوچه‌كانی باشوورن، مه‌وداكه‌ی هێشتا له باكووریش زیاتره و، ده‌كرێت خێرایی ره‌شه‌بایه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بگاته 220 میل له كاتژمێرێكدا.
پرۆفیسۆر ئه‌لبێرتۆ ئه‌دریان، توێژه‌ر له زانكۆی جۆن و په‌یمانگه‌ی فیزیایی فه‌له‌كناسی و زانستنی گه‌ردوونی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “به‌ر له‌وه‌ی جۆنۆ ره‌وانه بكرێت، هیچمان له‌باره‌ی كه‌ش و هه‌وای جه‌مسه‌ره‌كانی هه‌ساره‌ی موشته‌ری نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ئێستا ده‌توانین له هه‌ردوو مانگ جارێك چاودێری دۆخی كه‌ش و هه‌وای جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌و هه‌ساره‌یه بكه‌ین”.
له 5ی ئابی 2011، كه‌شتی ئاسمانی جۆنۆ هه‌ڵدرایه گه‌ردوون، كه ماوه‌ی 5 ساڵ له‌ڕێگه بوو و زیاتر له 200 ملیۆن كیلۆمه‌تری بڕیوه تا گه‌یشتۆته خولگه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری، پێشبینیش ده‌كرێت، له كۆتاییدا ئه‌و كه‌شتییه هه‌مان چاره‌نووسی كه‌شتی كاسینی هه‌بێت، كاتێك له 15ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2017 له به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌ی زوحه‌ل ته‌قییه‌وه.
H.B
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
