شبكة لالش الاعلامية

حکومەتێ چار بریار ده‌ربارەی کێشێن هەلەبجە دەرکرن

حکومەتێ چار بریار ده‌ربارەی کێشێن هەلەبجە دەرکرن

رووداو – هەولێر
کێشەکانی پارێزگای هەڵەبجە یەکەم بڕگەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو، لەو چوارچێوەیەشدا چوار بڕیار دەرکران.

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دەقی خاڵەکانی بڵاوکردەوە، کە لە بڕیاری یەکەمدا هاتووە “راسپاردنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ناردنی ناوی پاڵێواراوان بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران”.

بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 24 لە 16ی 3ی 2017 تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە:

1. راسپاردنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ناردنی ناوی پاڵێواراوان بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەنجومەنی وەزیران کە بەپێی ماددەی (2) لە یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە ئەندامەکانی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەستنیشان دەكرێن، و لایەنە سیاسییەكان ڕێككەوتوون لەسەر دابەشكردنی ئەندامانی ئەنجومەنەكە لە ڕۆژی 12/3/2017، بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەن پەسەند بکرێت.

2. جیاكردنەوەی دارایی پارێزگای هەڵەبجە لە دارایی پارێزگای سلێمانی، بەپێی ماددەی (8) لە یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، پارێزگاكە خاوەنی بودجە و سەربەخۆیی دارایی خۆی دەبێت هاوشێوەی پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان، یاساكەش ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێكردنی ئەم خاڵە.

3. ڕاسپاردنی وەزیرە بەڕێزەکان بۆ دراسەکردنی کردنەوەی بەڕێوەبەرایتییە گشتییەکان کە تا ئێستا دەستبەکارنەبوون، بەپێی ماددەی (9) لە یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، پارێزگاكە هاوشێوەی پارێزگاكانی تر مامەڵە دەكرێت و سەرجەم بڕگەكانی یاسای پارێزگاكانی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت، تا ئێستاش بەڕێوەبەری گشتی بەوەكالەت بۆ (پەروەردە، كشتوكاڵ، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، شارەوانییەكان، كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕێگاوبان) و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە دەستبەکاربوون.

4. سەرەڕای پەسەندكردنی پارێزگابوونی هەڵەبجە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی ژمارە (568) لە 31/12/2013، و بڕیاری تەشریعیی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (11)ی ساڵی 1999 تایبەت بە (إستحداث)كردنی پارێزگای هەڵەبجە ، و بەپێی ماددەی (141) لە دەستووری عێـراق گشت ئەو یاسایانەی لە هەرێمی كوردستان كاریان پێكراوە لە پێش ساڵی 2005 بەردەوام دەبن لەسەر كارپێكردنیان، و سەرەرای هاتنی ناوی هەڵەبجە لە یاسای بودجەی فیدرالی، بەڵام لەسەر ئاستی حکومەتی فیدڕال هەنگاوی پێویست نەنراوە، بە تایبەتی بابەتەكانی پەیوەندیدار بە (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، كارتی نیشتمانی، فۆرمی خۆراك، تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێل) بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابنرێت و جیابكرێتەوە لە پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێز وەزیری ناوخۆ راسپێردرا بۆ سەردان و پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فازل بەرواری:ئەبوبەکر بەغدادی ل قەزا بەعاجە

Lalish Duhok

پۆلیسێن دهۆكێ ژماره‌كا سنێلان ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

ژبه‌ر فرۆشتنا ڤیزايێ بەرپرسه‌كێ کۆنسولخانا ئیتالیا ل هەولێرێ هاته‌ دوورخستن

Lalish Duhok