شبكة لالش الاعلامية

هۆكارێن توشبوونێ ب نه‌خۆشیێن ده‌رونی

هۆكارێن توشبوونێ ب نه‌خۆشیێن ده‌رونی

وێستگە ستایل-

نه‌خۆشی ده‌رونی ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كانی دیكه‌ ئازاری مرۆڤ نه‌دات ئه‌وه‌ زیانه‌كانی كه‌متر نییه‌ و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به‌تایبه‌تی مێشك و دڵ .

د.جەمال عومەر پسپۆری نەخۆشیە دەرونیەکان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ڵێت ” یەكێك لە هۆكارەكان هۆكاری ناوەكیە واتە بۆماوەیی كەلە خێزانی نەخۆشەكەدا پێشووتر ئەم نەخۆشیە هەبووە”

ده‌شڵێت ” هۆكارێكی دیكە ئەوەیە گیرو گرفتەكانی دەوروبەرو ژیان وەك ناسەقامگیری بارودۆخی ئابووری و كەموكوڕی پێداویستی ماڵ و سنورداری توانای مادی و ئیشوكاری ڕۆژانەی وەكو پێویست نیە ، هەمووئەمانە هۆكارن و لەهەمانكاتدا هۆكاری دیكەی كۆمەڵایەتی و سیاسی هەیە كە ڕۆڵ دەبینێت لە دروستبوونی نەخۆشیە دەروونیەكان و كاریگەریەكی ئەوتۆ لەسەر تاك دروست دەكات كە گەشبین نەبێت بەئایندەی خۆی و لەنائومێدیدا ژیان بەسەربەرێت كەئەمەش دواجار دەبێتە نەخۆشی خەمۆكی نامۆ ئەمەش لە دەرەنجامی هەواڵ و بابەتە هەمەجۆرەكانە كە لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكرێنەوەو خەڵك دەیبینێت و زۆربەیان بە نائومێدییەوە وتوێژی لەسەردەكەن و دەیگوازنەوە بۆ ناو خێزانەكان ئەمانە ڕۆڵێكی زۆریان هەیە لەتووشبوون بەنەخۆشیە دەروونیەكان .

راگەیاندنی_تەندروستی_سلێمانی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوان دێ زانی كەسێ بەرانبەر ده‌ره‌وان دكت؟

Lalish Duhok

وێنه‌كێ عه‌بادى بكارئينه‌رێن تورێن جڤاكى مژوول كرينه‌

Lalish Duhok

زه‌لامه‌كى عێراقی ب داهێنانه‌كێ داهاتوويێ تمبێلا دگهۆرت 

Lalish Duhok