شبكة لالش الاعلامية

ل رۆژهەلاتێ کوردستانێ هۆشداریا دروستبوونا له‌هيا دئێته‌ دان 

ل رۆژهەلاتێ کوردستانێ هۆشداریا دروستبوونا له‌هيا دئێته‌ دان 

رووداو – هەولێر

بارانبارین لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دوو رۆژی رابردووەوە دەستیپێکردووە. بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی ئێران، لە هەندێ ناوچە تاوەکو دووشەممەی داهاتوو بارانبارین بەردەوام دەبێت و لافاو دروستدەبێت.

سەبارەت بە ئەگەری روودانی لافاو، هەڵچوونی ئاوی رووبارەکان، هەروەها ئەگەری زیانگەیاندنی هەورەبرووسکە و بای بەهێز و تەرزە لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی بناری زاگرۆس بەتایبەتی، کەشناسیی ئێران بۆ رۆژی پێنجشەممە 12-4-2018 هۆشداریی داوە. کەشناسی داوای لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی فریاکەوتن و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانیش کردووە خۆیان بۆ ئەگەری هەرچەشنە رووداوێک ئامادەبکەن.

کەشناسیی ئێران هۆشداری بە جووتیار و ئاژەڵدارەکانی ئەو ناوچانە داوە کە لەم رۆژانەدا لەبەر ئەگەری روودانی هەورەبرووسکەی بەهێز خۆیان لە نزیکبوونەوە لە رووبارەکان، شوێنە بەرزەکان، بندار و دارستانەکان بەدووربگرن.

لە دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی بارینی باران و لە هەندێ ناوچەش تەرزە، لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی ورمێ و کرماشان ئاو رێگا و شەقامەکانی گرتووەتەوە. بەتایبەت لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان جارێکی دیکە زیانلێکەوتووان خێوەتەکانیان ئاوی تێچووە و تووشی گرفت بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: مووسل به‌رى حەویجە دێ ئێته‌ ئازادكرن

Lalish Duhok

بەرواری:ب پرۆتۆکۆلا هەولێر ـ واشنتۆن،پێشمەرگە دێ بته‌ هێزه‌كا پێشکەفتى

Lalish Duhok

نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى:پاقژکرنا مووسلێ ژ تەقەمەنيان 10 سال دى دڤێن 

Lalish Duhok