شبكة لالش الاعلامية

سکرتێرێ ئەنجومەنێ وەزیران: چاڤه‌رێ نه‌ ل ڤان رۆژان ٣١٧ ملیارێن بەغدا بگه‌هن

سکرتێرێ ئەنجومەنێ وەزیران: چاڤه‌رێ نه‌ ل ڤان رۆژان ٣١٧ ملیارێن بەغدا بگه‌هن
باسنيوز:

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە تائێستا بەفەرمی، حکوومەتی عێراق لە ناردنی بڕی ٣١٧ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان، پاشگەز نەبووەتەوە.

د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەچەند بۆنەیەکدا باسی لە بەردەوامیی ناردنی ٣١٧ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان کردووە، کە دواترینیان لەمانگی ئاداری ڕابردوو بوو، دوای کۆبوونەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران لە پرێس کۆنفراسێکدا، جەختی کردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش با بەردەوام بێت لەسەر ئەو پرۆسەیەی کە ئێستا ئەنجامی دەدات، بۆ ئەوەی بەهەردوو دوو بڕە پارەکە بتوانرێت مووچەی مووچەخۆران دابین بکرێ“.

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە بۆ لقی بانکی ناوەندی لە ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر مووچەخۆراندا، ئەوەی خستە روو، کە لە ڕۆژی ١٩\٣\٢٠١٨، یەکەم وەجبەی ٣١٧ ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دینارەکە، لەلایەن عێراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان نێردرا، ئەویش لە ڕیگەی ئەو لقەی بانکی ناوەندی کە لە ھەولێر کراوەتەوە، پارەکەیان خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان“.

ئاشکراشی کرد کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری چاوەڕێ دەکەن کە وەجبەی دووەمی ئەم بڕەپارەیە بۆ مانگی داھاتوو بگاتە دەستی، بۆ ئەوەی لەگەڵ دوو سەرچاوەکەی دیکەی داھات، کە بریتین لە داھاتی فرۆشی نەوتی ھەرێمی کوردستان و ئەو برە پارەیەی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ھاوکاریی پێشمەرگە دێن، کۆبکرێنەوە، بەوەش وەزارەتی دارایی و ئابووری بتوانێ مووچەی دووەم بە سیستەمی نوێی پاشەکەوت خەرج بکات.

د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ (باسنیوز)، گوتیشی: ”بەپێی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان بێت، بڕیار وایە ھەموو مانگێک پارەکە بنێردرێت، چاوەڕێش دەکرێت ئەمڕۆ کە مانگێک بەسەر ناردنی ٣١٧ ملیار دینارەکەدا تێدەپەڕێ، حکوومەتی عێراق پارەکە بنێردرێت، تائێستا ھیچ لێدوانێکی فەرمی لە وەزارەتی دارایی عێراق کە حەیدەر عەبادی بەوەکالەت وەزیریەتی، نەدراوە کە پاشگەز بووبێتەوە لە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە“.

لەلایەن خۆیەوە عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی لە ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: کاتێک پارەکەی بەغدا دەنێردرێت، ئێمەش بۆ وەزارەتی دارایی ڕەوانەی دەکەین بۆ خەرجکردنی وەکو مووچە“. گوتیشی: ”بەیانیی ئەمڕۆ تەلەفۆنم بۆ بانکی ناوەندیی عێراق کرد، پێیان راگەیاندین کە تا ئێستا پارەکە نەھاتووە تاوەکو بۆ ئێمەی رەوانە بکەن، پێش ناردنی پارەکە، ئەوان بە نامە ئێمە ئاگادار دەکەنەوە“.

بەرپرسەکەی بانکی ناوەندی جەختی لەوە کردەوە کە هەر کاتێک پارەکە ڕەوانە بکرێت، دەخرێتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی. ڕوونیشی کردەوە: ”ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/4/2018، دەوامی بانکی ناوەندی تەواو بووە، بۆیە ئەگەر ھەیە پارەکە لە ھەفتەی داھاتوو ڕەوانە بکرێت“.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ١٨ی ٣ی ٢٠١٨ رای گەیاند: “لە کاتێکدا مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بەبێ پاشەکەوت پێویستی بە ٩٠٠ ملیار دینارە، کەچی حکوومەتی عێراقی بڕی (٣١٧) ملیار و (٥٤٠) ملیۆن و (٤٦٥) ھەزار دیناری بۆ شایستەی دارایی سەرجەم مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کردووە، بە مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگەشەوە خەرجکردووە“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئیران: دانا ڤیزێ ب وەلاتیێن کوردستانێ بەردەوامە

Lalish Duhok

وەزارەتا پەروەردێ راگه‌هاندنه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok

به‌لاڤكرنا نه‌فتا سپی يا به‌رده‌وامه‌ و هه‌تا نۆكه‌ 8 ملیۆن لیتر هاتينه‌ به‌لاڤكرن 

Lalish Duhok