شبكة لالش الاعلامية

پشتى 7سالێن چاڤه‌رێكرنێ بوو خودانا 6 زارۆكان

پشتى 7سالێن چاڤه‌رێكرنێ بوو خودانا 6 زارۆكان
كوردستان تيڤى:

له‌ وڵاتی مه‌غریب ژنێك له‌ دوای حه‌وت ساڵ له‌ چاوه‌روانی ئه‌وه‌ی ببێته‌ خاوه‌نی منداڵێك ، له‌ كۆتاییدا شه‌ش منداڵی به‌ جارێك ده‌بێت كه‌ چواریان كورن و دوانیشیان كچن .

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری ” ئه‌ره‌بیك پۆست ” هاتووه‌ ژنێكی مه‌غریبی 6 منداڵی به‌ جارێك ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و ژنه‌ 7 ساڵه‌ له‌ چاوه‌روانی ته‌نیا یه‌ك منداڵدا بووه‌ و هه‌موو هه‌ولێكیشی داوه‌ تاكو منداڵ بخاته‌وه‌ و نه‌یزانیوه‌ كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ی چیه‌ .

له‌ 25ی نیسانی ئه‌مساڵ ئه‌م ژنه‌ مه‌غریبییه‌ به‌ جاریك 6 منداڵ ده‌نێته‌وه‌ كه‌ چواریان كورن و دووانیشیان كچن و ته‌ندروستی هه‌ر 6 له‌ منداڵه‌كان باش و جێگیرن ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ چاودێرییدا بن پزیشكان پێیان باشه‌ منداڵه‌كان بگوازرێنه‌وه‌ بۆ به‌شێكی تایبه‌ت ، هه‌روه‌ها داواكراوه‌ گرنگییه‌كی تایبه‌ت به‌م منداڵانه‌ بدرێت و هه‌موو پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانیشیان بۆ دابینبكرێت .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ ئێكه‌مین جار سعودیه‌ك ب رێيا واتس ئاپى كچه‌كێ ماره‌ دكت

Lalish Duhok

پشتى 24 سالا ده‌یک و بابێن خۆ ديتن 

Lalish Duhok

د 5 هه‌يڤان دا 8 ملیۆن زارۆك ل چینێ ژ دایكبووينه‌

Lalish Duhok