شبكة لالش الاعلامية

کاریگەريا ڤه‌خوارنا کحووليا لسەر تەمەنى ئاشکه‌را دبت

کاریگەريا ڤه‌خوارنا کحووليا لسەر تەمەنى ئاشکه‌را دبت
ZNA – هه‌ولێر

توێژینەوەیەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەوەی دەرخستووە، کە خواردنەوە کحوولییەکان، تەمەنی مرۆڤ کەم دەکاتەوە.

ماڵپەڕی (MedicalNewsToday)، بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆمەڵێک زانای ئەمریکی، توێژینەوەیەکیان لەبارەی کاریگەری خواردنەوە کحوولییەکان لەسەر تەمەنی مرۆڤ، لە ١٩ وڵات و بە بەشداری ٦٠٠ ھەزار کەس ئەنجام داوە، دەرکەوتووە کە خواردنەوە کحوولییەکان تەمەن کورت دەکات.

ئەو توێژینەوەیە، لەسەر ئەو کەسانە کراوە لە ماوەیەکی دیاریکراو، کە ھیچ کێشەیەکی جەستەییان نەبووە، بەتایبەت نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، بەڵام دوای بەکارھێنانی خواردنەوە کحوولییەکان، تووشی گرفتەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بوون، لەو ژمارەی بەشداربووان، زیاتر لە ٤٠ ھەزاریان مردن و ٣٩ ھەزاریش تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنەبەرەکان بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باشترین خوارن بۆ خانمێن دووگیان چنە؟

Lalish Duhok

کۆمەكا شوونوارێن مێژوویی ل مسرێ هاتنه‌ ديتن 

Lalish Duhok

زانکۆیەکا ئەمریکی: دووگیانبوونا خانمان ل تەمەنێ بچووکدا مەترسیدارە

Lalish Duhok