ئاهه‌نگێن هه‌ڤژينيێ ل كوردستانێ ب رێژا %90 كێمبووينه
وشه:
به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه و ته‌نگژه‌ی دارایی، به‌شێك له بووك و زاواكان له‌كاتی ئه‌نجامدانی زه‌ماوه‌ند له جیاتی هۆڵ، په‌نا بۆ ناو سروشت ده‌به‌ن و وازیان له پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی گه‌وره و هۆڵگرتن هێناوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له ڕووی دارایییه‌وه ڕووی له كزی كردووه، هاووڵاتییان خۆیان له زۆر ماف و خۆشی تایبه‌تییان بێبه‌ش كردووه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن پرۆسه و كاره گرنگه‌كانیان به ئاسانی و كه‌مترین تێچوو ئه‌نجام بده‌ن.
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریش كه یه‌كێكه له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌موو كچ و كوڕێك، له‌به‌ر ته‌نگه‌ژه‌ی دارایی ڕووی له كزی كردووه، ئێسته بووك و زاواكانی كوردستان ڕوو ده‌كه‌نه باخه گشتی و تایبه‌تییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كانیان، به‌ڵكو پاره‌ی هۆڵگرتن و ئاهه‌نگی هاوسه‌رییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
هۆڵه‌كانی كوردستان به گشتی نرخێكی خه‌یاڵییان بۆ دانراوه، به گشتی به كرێی هۆڵ، خواردن، كێك، دیكۆری ناو هۆڵ و كامێرای فۆتۆگرافه‌وه نزیكه‌ی هه‌زار و 800 دۆلاری بۆ هه‌ر ئاهه‌نگێك تێ ده‌چێت، له كاتێكدا هه‌موو خه‌رجی ئاهه‌نگێك له باخه‌كاندا ناگاته 250 دۆلار، ئه‌مه‌ش وای كردووه هاووڵاتییان خۆیانی لێ دوور بخه‌نه‌وه و ڕوو له باخه‌كانیان بكه‌ن.
“رێنجبه‌ر رێكانی” خاوه‌نی هوڵی نیوستایل له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی به “وشه”ی راگه‌یاند، “پێشتر مانگانه له‌نێوان 25 بۆ 28 زه‌ماوه‌ند له هوڵهكان به‌ڕێوه ده‌چوون، به‌ڵام ئێسته مانگانه ناگاته چوار زه‌ماوه‌ند كه ئه‌مه‌ش زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانمان كردووه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه به‌های به‌ڕێوه‌چوونی زه‌ماوه‌نده‌كان له‌چاو رابردوو 30% كه‌متره” .
له سنووری پارێزگای دهۆك نزیكه‌ی 250 هوڵی زه‌ماوه‌ند هه‌ن، ساڵی رابردوو له پارێزگای دهۆك 10 هه‌زار و 303 زه‌ماوه‌ند ئه‌نجام دراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
