شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا دارایی دەربارەی دابەشكرنا مووچێ پێشمەرگەى رۆنكرنێ دده‌ت

وەزارەتا دارایی دەربارەی دابەشكرنا مووچێ پێشمەرگەى رۆنكرنێ دده‌ت

K24 – ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی رانەگەیاندنی خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕەپارەیەی بەغدا راستەوخۆ لیستی دووەم رادەگەیێندرێت، كە بریتیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت: “وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەرەتای كاركردن بە سیستەمی نوێی مووچە رایگەیاندووە، كە سەرچاوەی پێدانی ئەم مووچەیە داهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیەیە، كە لە بەغداوە دێت، لەگەڵ هاوكاری هاوپەیمانان تایبەت بە پێشمەرگە”.

لەو راگەیەندراوە ئاماژە بەوەشدراوە: “بۆ مانگی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە دەهێنرێتەوە یەكەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە”.

دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری

هاونیشتمانیانی بەڕێز و مووچەخۆرانی خۆڕاگر، لە رۆژی راگەیاندنی لیستی نوێی مووچەوە، هەموو ئامادەكارییەكان و رێكخستنی لیستەكان و دابەشكردنی لەكاتی خۆیدا بووە، بەداخەوە لە هەندێك كەناڵی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵاتییەكان هەواڵی جۆراوجۆر بڵاو دەكرێنەوە، بەتایبەت لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە بە پێویستمان زانی روونكردنەوە بدەین لەسەر ئەم بابەتە.

1- وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەرەتای كاركردن بە سیستەمی نوێی مووچە رایگەیاندووە، كە سەرچاوەی پێدانی ئەم مووچەیە داهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیەیە، كە لە بەغداوە دێت، لەگەڵ هاوكاری هاوپەیمانان تایبەت بە پێشمەرگە.

2- لە 3/6/2018 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، وەك مانگی پێشوو دوو لیست دەبێت، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕەپارەیەیە كە لەبەغداوە دێت، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕەپارەیەی بەغدا راستەوخۆ لیستی دووەم رادەگەیێندرێت، كە بریتیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.

3- بۆ مانگی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە دەهێنرێتەوە یەكەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان

2/6/2018

زۆرترین بینراو
24 کاتژمێر
هەفتەی رابردوو
مانگی رابردوو
01 “پارتى گۆڕانكارى گه‌وره‌ ده‌كات”
02 ستراتفۆر: پێشبینی ده‌كرێت جه‌نگه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌ نێوان ئه‌م سێ وڵاته‌ هه‌ڵبگیرسێت
03 هێزێكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر چیای شنگال جێگیر ده‌بێت
04 فراكسيۆنى پارتى: به‌ بڕيارى په‌رله‌مان ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ له‌ ريزبه‌ندى يه‌كه‌مى وه‌رگرتنى مووچه‌ بێت
05 هه‌ولێر.. ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 600 كيلۆ گۆشتی ماوه‌ به‌سه‌رچوودا ده‌گیرێت
06 مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
وتار
چۆن پارتی بڕوخێنین؟! چۆن پارتی بڕوخێنین؟! به‌رزان عه‌لی حه‌مه‌ كه‌س مه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ فریشته‌ی عێراق !
ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف:
كه‌س مه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ فریشته‌ی عێراق !
بۆچی خۆنەچەمێنن؟
رێبەند سەعدوڵڵا:
بۆچی خۆنەچەمێنن؟
پاساوى دۆڕان
محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم:
پاساوى دۆڕان
SideBarReaderLeft SideBarReaderLeft-2

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ریفراندۆما سه‌رخوه‌بونا كوردستانێ ل كه‌ركووكێ دێ دده‌مێ خوه‌دا هێته‌ كرن

Lalish Duhok

UN: ل عێراقێ پێشلكاری بەرامبەر زارۆكان دبەردەوامن

Lalish Duhok

ئيساله‌ هه‌ژمارەكا بەنداڤان دێ ل ھەرێما كورستانێ ئێنه‌ دروستكرن  

Lalish Duhok