شبكة لالش الاعلامية

رۆژانە هەزاران گەشتیارێن ئەرەب روو ل ده‌ڤه‌رێن گەشتیاری يێن کوردستانێ دکن

رۆژانە هەزاران گەشتیارێن ئەرەب روو ل ده‌ڤه‌رێن گەشتیاری يێن کوردستانێ دکن
رووداو – هەولێر

پشووی جه‌ژن جمه‌ی خستووەته‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، بەجۆرێک ته‌واوی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان پڕن له‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌ نێوەڕاست و باشووری عێراق له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانه‌وه‌ دێنه‌ باشووری كوردستان.

هەرچەندە هێشتا ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ کوردستان دیارنییە، بەڵام هەزاران گەشتیار رۆژانی جەژنیان لە ناوچە گەشتیارییەکان بەڕێکرد، ئەمساڵیش بۆ راکێشانی سەرنجی زیاتری گەشتیاران، ناوچە گەشتیارییەکان نۆژەنکراونەتەوە و دیزاینی نوێی ئەو ناوچانە سەرنجی گەشتیاران رادەکێشێت، ناوچە گەشتیارییەکانیش دەیانەوێت بە نمایشی هونه‌ری و چالاکی جیاواز دڵی گه‌شتیاران خۆشبكه‌ن.

ئه‌حمه‌د موڕاد، به‌ڕێوه‌به‌ری یەکێک لە كۆمپانیا گه‌شتیارییەکان بە رووداوی راگەیاند: “هێنانی ‌هه‌ر گه‌شتیارێك له‌ به‌غدا و شاره‌كانی عێراق بۆ ئێره، بۆ ماوەی 5 رۆژ‌ 100 دۆلاره‌، خه‌رجی دیكه‌ی جۆراوجۆریش خۆیان لەئه‌ستۆی ده‌گرن، ئێمە لە 5 رۆژدا‌ 35 ناوچه‌ی گه‌شتیاری كوردستانیان پێده‌كه‌ین”.

بۆ ئه‌مساڵ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌ دێزاینێكی نوێوە لە پێشوازی گەشتیاراندان‌ ‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ زیادكراون، ساڵی رابردوو 85 كۆمپانیا و ئه‌مساڵیش نزیكەی 100 كۆمپانیای گه‌شتیاریی عێراقی گه‌شتیار دێنن.

چیا سه‌رانی، بەڕێوەبەری بنكه‌ی گه‌شتوگوزاری رواندز بە رووداوی راگەیاند: “بۆ ئه‌مساڵ ژماره‌ی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان نزیکەی 100 دانەیە و رۆژانە 6 هه‌زار گه‌شتیار دێننه‌ باشووری كوردستان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌مێ پێدانا 10 ملیۆن دیناران هاته‌ دياركرن

Lalish Duhok

توركیا جهێن په‌كه‌كێ ل هه‌رێما كوردستانێ بۆمبه‌باران كرن

Lalish Duhok

نه‌ته‌وه‌یێن ئێکگرتی دێ سەنتەرەکێ دی یێ چارەسەری و پشتەڤانیکرنا ژنان ل ھەرێمێ دابمەزرینیت

Lalish Duhok