شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا دارایی دەربارەی دەواما رۆژانەيا فەرمانبەران بریارێ دده‌ت

وەزارەتا دارایی دەربارەی دەواما رۆژانەيا فەرمانبەران بریارێ دده‌ت
باسنيوز:

بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی کۆدەبێتەوە و لەبارەی دەوامی نێو وەزارەتەکەوە بڕیار دەدات کە هاوشێوەی ماوەی ڕابردوو بەردەوام بن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە دیوانی وەزارەتی داراییەوە دەست (باسنیوز) کەوتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/6/2018، ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی، لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەو دەنگۆیانە کردووە کە گوایە دەوامی فەرمانبەران لەمەودوا زیاد دەکرێت و ڕای گەیاندووە کە هەموو فەرمانبەرێک جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە، رۆژێکی دیکەش دەتوانێت کار نەکات و تەنیا چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەوام دەکات، بەڵام کاتی دەوامکردن لە 8 و نیوی بەیانی تاوەکوو 2ی دوای نیوەڕۆ ”بە شێوەیەکی ڕێک و پێک دەبێت“.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بریکاری وەزارەتی دارایی چەندان جار فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی لەوە دڵنیا کردووەتەوە کە بارودۆخی مووچە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باشتر دەبێت.

پاش ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەرکرد، زۆرینەی دامەزراوەکانی حکوومەت بە مەبەستی سووککردنی باری ژیانی فەرمانبەران، دەوامکردنی فەرمانبەرانیان کەم کردەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كی ئۆرۆپی سه‌ره‌دانا په‌رستگه‌ها لالـش كر

karwanhaji

 ل هه‌رێما كوردستانێ٧٧٣ كه‌سێن دى تووشى كۆرۆنايێ بوون

Lalish Duhok

نه‌ته‌وه‌يێن ئيكگرتى پێشبینی دكت 200 هه‌زار كه‌س ل موسلێ ئاوار ببن

Lalish Duhok