شبكة لالش الاعلامية

داوى ئامارا رزگاركرنا ژنێن ئێزدی هاته‌ به‌لاڤكرن  

داوى ئامارا رزگاركرنا ژنێن ئێزدی هاته‌ به‌لاڤكرن  

وشه‌:

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، تا كۆتای مانگی ئایار سێ‌ هەزار و 275 كەس رزگار كراون، هەزار و 148 كەسیان ژنن و 336 كەسیان پیاون و 935 كەسی تریان كچ و 956 كەسیان كوڕن.

ئەمڕۆ سێشەم 26ی حوزەیران، دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لەگەڵ هێرشی داعش بۆسەر شنگال لە ساڵی 2014 سێ‌ هەزار و 548 ژن لەلایەن ئەو تیرۆریستانەوە ڕفێنران و حكوومەت لە رووی مادی و مەعنەوییەوە ئەركی رزگاكردنی ژنە ئێزیدییە رفێنراوەكانی گرتووەتە ئەستۆ.

زیاتر گوتی، تا كۆتای مانگی ئایار سێ‌ هەزار و 275 كەس رزگار كراون و هەزار و 148 كەسیان ژنن و 336 كەسیان پیاون و 935 كەسی تریان كچ و 956 كەسیان كوڕن.

ئاماژەی بەوەیش كرد كە ئەوانەی تا ئێستە ڕزگار نەكراون ژمارەیان سێ‌ هەزار و 146 كەسە كە هەزار و 465 كەسیان ژنن.

بەپێی قسەی زێباری ئەو ژنانەی كە رزگار دەكرێن تووشی چەندان رەفتاری دڕندانە و دوور لە هەموو نەریتێكی مرۆڤانە بوونەتەوە، بۆیە پێویستیان بە ڕێنوێنی دەروونی هەیە و تا ئێستەیش زیاتر لە 100 ژن ڕەوانەی ئەڵمان كراون.

داعش لە ساڵی 2014 هێرشی كردە سەر شنگال و سەتان هاووڵاتیی ئیزیدی كوشت و رفاند كە تا ئێستە ئاسەواری ئەو هێرشە ماوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش تايێ باعەدرێ 25 کرێکار خەلاتکرن

Lalish Duhok

ئه‌مريكا دێ دۆسه‌يا جينۆسايدا ئێزديان ب رێڤه‌به‌ت

Lalish Duhok

ل شاریا ڕۆژا جیهانى یا ژنان هاتە ساخکرن

Lalish Duhok