شبكة لالش الاعلامية

كارەبا نیشتمانی دێ كێم بت 

كارەبا نیشتمانی دێ كێم بت 

SNN:
پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان بۆ مانگی داهاتوو كەمتردەبێتەوەو بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانیش هۆكارەكەی ئاشكرادەكات و راشیدەگەیەنێت: ناتوانین خشتەیەكی جێگیر بۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی دیاری بكەین.

هیوا عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: وەكو كارەبای سلێمانی لەدوای ٢٨ی ئەم مانگەوە، لەگەڵ مۆلیدە ئەهلیەكان و كۆنترۆڵ و قائیمقامیەتی سلێمانی كۆدەبینەوەو خشتەی پێدانی كارەباو نرخی ئەمپێرەكانی مۆلیدە بۆ مانگی داهاتوو رادەگەیەنین.

وتیشی: بۆ مانگی داهاتوو بەهۆی خواستی زۆر لەسەر كارەباو لۆد لەسەر وێستگەكان، پێدەچێت پێدانی كارەبای نیشتمانی، كاتژمێرو نیوێك بەراورد بەو بڕەی ئێستا دەدرێت، كەمتربێتەوە، هەوڵیش دەدەین ئەو كاتەی لەكارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوەو وەكو پێشتر بە كارەبای مۆلیدە پڕیبكەینەوەو بتوانین ٢٤ سەعات كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەین.

هیوا عەبدوڵڵا راشیگەیاند: ناتوانین خشتەیەكی جێگیر بۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی دیاری بكەین، هەربۆیە بەردەوام خشتەكە گۆڕانكاری تیدا دەكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چالاكڤانه‌كا کریستیان: حەشدا شەعبی ل دەشتا نەینەوا تاوان دژی مرۆڤایەتيێ ئەنجام داينه‌

Lalish Duhok

پەکەکە دخوازیت شنگالێ بکەتە قەندیل

Lalish Duhok

بەركەفتیەكی دی يێ كیمیابارانا هەلەبجە گیانێ خۆ ژ دەستدا

Lalish Duhok