مفايێن گوزا هندی
خەندان لایف-
گوێزی هیندی بە چەندین شێوە دەتوانرێت بخورێت و لە ئامادەکردنی خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت، چونکە تامێکی خۆشی هەیە و بەسوودە، ئەمە جگەلەوەی لەرووی جوانکارییەوە دەتوانرێت کەڵکی لێوەربگیرێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی hiamag سوودەکانی خواردنی گوێزی هیندی و بەکارهێنانی بریتیە لە:
1-یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڵدان و چالاکی دەکات.
2-چارەسەرێکی باشی نەخۆشی رەبووە.
3-یارمەتیدەرە بۆ پێدانی بریقە بە پێست و گەشانەوەی، هاوکات شێدارکردنی و پاراستنی لە چرچولۆچی.
4-گوێزی هیندی دژە بەکتریا و میکرۆبە، یاریدەی زوو ساڕێژبوونی برینەکان دەدات.
5-یاریدەی زوو چاکبوونەوە لە ئەنفلۆنزا و هەوکردنی قورگ دەدات.
6-بڕێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە، ئەمەش یاریدەی بەهێزبوونی ئێسک و ددان دەدات و دەیپارێزێت.
7-گوێزی هیندی رۆڵی هەیە لە هێورکردنەوەی دەروونی و نەمانی دڵەڕاوکێ.
8-قژ دەگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات، هاوکات لە هەڵوەرین دەیپارێزێت.
9-ئاو بە لەش دەبەخشێت و وزەی پێدەدات، رێگانادات جەستە شەکەت بێت و تووشی ژەهراوی بوون بێت.
10-رێگا لە زیادبوونی کۆلیسترۆڵی خوێن دەگرێت.
11-دژی میکرۆبی ریخۆڵەیە، دەوڵەمەندە بە ترشی لۆریک کە دژە ڤایرۆس و بەکتریایە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
