شبكة لالش الاعلامية

باشترین خەلاتێ فيسته‌ڤاله‌كێ ب فلمێ ئایلانى ل ئیتالیا هاته‌ به‌خشين 

باشترین خەلاتێ فيسته‌ڤاله‌كێ ب فلمێ ئایلانى ل ئیتالیا هاته‌ به‌خشين 
باسنيوز:
فیلمی ئایلان، کە لە دەرهێنەری کورد جوبرائیل ئەبووبەکرە، بە سپۆنسەری زانکۆی نۆلیج بەرهەم هێنراوە، لە فێستیڤاڵێکی سینەمایی نێودەوڵەتی لە ئیتاڵیا خەڵاتی باشترین فیلمی پێ بەخشرا.

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبووبەکر لەبارەی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “فیلمی (ئایلان) لە فێستیڤاڵی (تراک سینەما تۆگرافی)ی نێودەوڵەتی خەڵاتی باشترین فیلمی فیستیڤاڵەکەی پێ بەخشرا.

گوتیشی: “فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژانی ٢٦ تا ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ئیتاڵیا بەڕێوە چوو.

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبووبەکر لەبارەی چیرۆکی فیلمەکەوە ڕوونی کردەوە: “چیرۆکی فیلمەکە باس لە ئایلان کوردی دەکات کە لە سووریا شەڕ دەست پێ دەکات و لەگەڵ خێزانەکەی ڕێگەی تاراوگە دەگرنەبەر و بەرەو تورکیا بەڕێ دەکەون، بەڵام لەوێ بەرلەوەی بگەنە کەناری ئارامی، شەپۆلەکانی دەریا دەیکاتە قوربانی”.

جوبرائیل ئەبووبەکر ڕەحمان، لەدایکبووی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لە ساڵی 2001ەوە دەستی بە کاری سینەمایی کردووە و نزیکەی 40 کورتە فیلم و 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بووە و لە ساڵی 2010ەوە کاری دەرهێنانی سینەمایی دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حه‌یاتێ سترانا ئه‌ز كه‌چا ته‌مه‌ شنگال كلیپ كر

Lalish Duhok

هۆنەری وەك رامانا ژیانێ‌ دبینت

Lalish Duhok

دخوازت گرنگی ب هۆنەرێ‌ ئێزدیان بێتە دان

Lalish Duhok