شبكة لالش الاعلامية

هێزێن عێراقی ل خورماتوو ژبەر ئالايێ کوردستانێ دوو پێشمەرگەيان ئەشکەنجە ددەن

هێزێن عێراقی ل خورماتوو ژبەر ئالايێ کوردستانێ دوو پێشمەرگەيان ئەشکەنجە ددەن
باسنيوز:
بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو، ئەشكەنجەدانی دوو پێشمەرگەی هێزەكانی پشتیوانی دووی لەلایەن ژمارەیەك چەكداری هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێراوە لە خاڵی پشكنینی نزیك قایمقامیەتی شارەكە ڕاگەیاند.

محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “كاتژمێر 10.30 خولەكی شەوی ڕابردوو 20/7/2018 لە خاڵی پشكنینی نزیك قایمقامیەتی قەزای خورماتوو لەلایەن ژمارەیەك چەكداری هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێراوە دوو پێشمەرگە ئەشكەنجە دراون و ئاسەواری لێدان لەسەر ڕوخساریان دەركەوتووە”.

گوتیشی “یەكێك لە پێشمەرگەكان لەدایكبووی ساڵی 1981 ەو یەكێكیشیان لەدایكبووی ساڵی 1990 ە و كاتێك لە خاڵی پشكنینەكە داوای ناسنامەیان لێكراوە، پێناسەی پێشمەرگەیان داوە بەدەستەوە، یەكێك لە چەكدارەكانیش سووكایەتی بە ئاڵای كوردستانی سەر پێناسەكە كردووە و گوتوویەتی ئەوە ئاڵای میسرە، یەكێك لە پێشمەرگەكانیش وەڵامی داوەتەوە و گوتوویەتی نەخێر ئاڵای كوردستانە، لە بەرامبەردا چەكدارەكان هێرشیان كردووەتە سەر پێشمەرگەكان و جنێو و سووكایەتییان پێدەكەن”.

لەدوای ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر کە تێیدا حەشدی شەعبی بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پارێزگای کەرکووک و خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داگیر کران، ڕەوسی ئەمنیی ئەو ناوچانە تێک چووە و هاووڵاتیانی کورد لەو ناوچانە ژیانیان لە مەترسی دایە و بەتایبەتی لە قەزای خورماتوو بە دەیان هاووڵاتیی کورد شەهید و بە سەدان ماڵ و موڵکیان سووتێندران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات

Lalish Duhok

پەیاما پیرۆزباهیێ یا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ب هه‌لكه‌فتا جەژنا نەورۆزێ و سه‌رسالا نوو یا كوردی

Lalish Duhok

كوردێن ئەلمانیا بێ ئۆمێد بوونە،پتريا وان يێ دزڤرن

Lalish Duhok