شبكة لالش الاعلامية

بەغدا وه‌لاتيێن ھەرێمێ ژ پاسپۆرت و رەگەزنامێ بێ بەهر دکت

بەغدا وه‌لاتيێن ھەرێمێ ژ پاسپۆرت و رەگەزنامێ بێ بەهر دکت

هەولێر-KDP.info-

حکوومەتی عێراق ماوەیەکی زۆرە کارکردنی بە تۆماری لاوەکیی باری شارستانی ڕاگرتووە و بەو ھۆیەوە ھەزاران ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان ناتوانن کاروباری ڕەگەزنامە و پاسپۆرت بەڕێوە بەرن، بەرپرسێکی وەزارەتی ناخۆش دەڵێ، لە ھەوڵی چارەکردنی ئەو کێشەیەدان.

د.سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “ماوەیەکی زۆرە حکوومەتی عێراق لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە کارکردن بە تۆماری لاوەکیی دانیشتوانی ڕاگرتووە و تا ساڵی ٢٠٠٣ دەگرێتەوە، واتە ئەو ھاووڵاتییانەی لە تۆماری باری کەسیدا ناویان لە نێو تۆماری لاوەکیدایە ھیچ کاروبارێکیان بەڕێوە ناچێت و تەنیا ئەوانەی ناویان لە تۆماری بەغدایە کاروبارەکانیان بەڕێوە دەچێت.”

دکتۆر سامی جەلال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان زانیاریی زیاتری درکاند و گوتی: “دوو ساڵە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەو بابەتە دەکات و وەزیری ناوخۆ بەردەوام لەسەر خەتە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە، چونکە بەو ھۆیەوە ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بێبەش بوون و ناتوانن پاسپۆرت و ڕەگەزنامە و باری شارستانی دەربێنن، یان نوێی بکەنەوە.”

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “بە ھۆی بڕیارەکەی بەغداوە کاروباری ھەزاران ھاووڵاتی ڕاگیڕاوە، بەتایبەتی ئەوانەی پێشتر ئاوارەی ئێران بوون و گەڕاونەتەوە، چونکە تۆماری لاوەکی تەنیا ناویان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و تۆماری ھەمیشەیی، ناویان لە ھەرێم و لە بەغدا ھەیە.”

دکتۆر سامی جەلال ڕوونی کردەوە: “ھەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بەغدا ھەر بەردەوام دەبن و من خۆم گەشبینم ئەو بابەتە یەکلا دەکرێتەوە و چارە دەکرێت، چونکە ناکرێ ئەو ھەموو ھاووڵاتییە لە پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی عێراقی بێبەش بکرێن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارێزگارێ دهۆکێ: کێشەيا جۆتیاران دێ چارەسەر کەین

Lalish Duhok

خالد عوبێدی:هه‌رێما كوردستانێ د ئاماده‌باشیه‌كا تمام دایه‌ بۆ شه‌ڕ مووسلێ

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا ناڤخۆ یا عیراقێ : ب هه‌ماهه‌نگى دگه‌ل هه‌رێمێ پترین ژماره‌یێن تۆرێن مادده‌یێن بیهۆشكه‌ر هاتینه‌ گرتن

Lalish Duhok