شبكة لالش الاعلامية

سیروان بارزانی: 11 داعش لە سنوورێ مەخموور هاتنه‌ کوشتن 

سیروان بارزانی: 11 داعش لە سنوورێ مەخموور هاتنه‌ کوشتن 
رووداو – هەولێر

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ-مەخمووری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، لە سنووری قەزای مەخموور 11 چەکداری داعش کوژران.

سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ – مەخمووری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، لە سنووری دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکان جموجۆڵی داعش بەردەوامە و بە هاوئاهەنگی پێشمەرگەش، هاوپەیمانانیش بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ-مەخمووری هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سنووری دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکان جموجۆڵی داعش بەردەوامە و بە هاوئاهەنگی پێشمەرگەش، هاوپەیمانانیش بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە، کاژێر 11:00ـی شەوی رابردووش پێنج پەناگەی داعش بۆردوومانکران و بەهۆیەوە 11 چەکداری داعش کوژران.

سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ-مەخمووری هێزی پێشمەرگە گوتی: “جموجۆڵەکانی داعش لەو سنوورانەیە کە هێزە عێراقییەکانی تێدان، هیچ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیش لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکاندا نەکراوە، بەڵام لەڕێگەی پەیوەندییەوە هاوئاهەنگی بەردەوام هەیە”.

لە مانگی ئابی 2014 رێکخراوی داعش قەزای مەخموور و دەوروبەری کۆنترۆڵکرد، بەڵام زۆری نەبرد، پێشمەرگە هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد و دووبارە کۆنترۆڵیکردەوە. ئەو هێرشەی پێشمەرگەش یەکەم هێرش بوو بەرامبەر بە داعش ئەنجامبدرێت و ئەو گرووپە تووشی شکست بکات لەسەرتاسەری عێراق.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هه‌رێما كوردستانێ 11 تووشبوويێن دی ب كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ده‌ست دا

Lalish Duhok

سلێمانی.. ب ئه‌گه‌رێ بلندبوونا پلێن گه‌رمێ ژماره‌یه‌كا وه‌لاتيان بۆ نه‌خۆشخانێ دئێنه‌ ره‌وانه‌كرن

Lalish Duhok

وەزارەتا پەروەردێ:دراڤ بۆ هاتووچوويا مامۆستایان دێ ئێته‌ دابینكرن

Lalish Duhok