شبكة لالش الاعلامية

ڤایبەرى چه‌ند گهۆرين كرن

ڤایبەرى چه‌ند گهۆرين كرن

باسنيوز:

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، لە ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەدا، چەند گۆڕانکارییەکیان کرد.

چەند ڕۆژێکە ڤێرژنێکی نوێی ڤایبەر لەسەر سیستەمی IOS بەردەستە، لەو ڤێرژنەدا چەند گۆڕانکارییەک لە ڤایبەردا کراوە، لەوانەش؛ لەمەودوا ئەو وێنە و ستیکەرانەی بۆ ھاوڕێکەت دەنێری، لەنێو لاپەڕەی گفتوگۆی خۆت و ھاوڕێکەتدا، بە قەبارەیەکی گەورەتر نیشان دەدرێت، ھەروەھا دیزاینی ڤایبەر بەشێوەیەکی گشتی گۆڕانکاری تێدا کراوە.

ھەر لەو ڤێرژنە نوێیەی ڤایبەردا، نامەکان خێراتر بۆ کەسی بەرانبەر دەچن، زووتریش دەبینی کە ھاوڕێکەت چ کاتێک لەسەر ڤایبەر بووە، ھەروەھا بە کاتی کەم دەبینیت کە ھاوڕێکەت ئەو نامانەی خوێندووەتەوە، یان نا، کە بۆیانت ناردووە.

تا ئێستا ئەو ڤێرژنە نوێیە تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی IOS بەردەستە، بەڵام میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان باسیان لەوە کردووە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆیدیش بەردەست دەکرێت.

بۆ بەدەستھێنانی ئەو گۆڕانکارییانەی ڤایبەر، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە، پاشان سوود لە گۆڕانکارییەکان وەربگریت.

پڕۆگرامی ڤایبەر لە ساڵی 2010دا کارا کراوە، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چەند زانیاريێن گرنگ دەربارەی پاتريا مۆبایلێ کو پێتڤيە بزانى!!!….

Lalish Duhok

دێ چاوا مۆبایلا خوە ددەمەکێ کێمدا بارکەی “شەحن”

Lalish Duhok

دیزاین و ده‌مێ نمایشکرنا مۆبایلا نوويا LG ئاشکه‌را دبت

Lalish Duhok